
18/06/2025
ئاگادارییەك
لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە
ئاگاداری هەموو خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومڕەی کوردستان دەکەین ئەوانەی مۆڵەتی فەرمییان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە بە هیچ شێوەیەک ریکلام و بانگەشە بۆ گەشتی عومڕە نەکەن تاوەکوو بەشێوەیەکی فەرمی تەندرو گرێبەست ڕادەگەینن و بە پلانێکی توکمەوە و
بە بەرنامەیەکی تازە و رێنمایی نوێ دەرگای پێشکەش کردن بە ڕووی کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکاتەوە .
بۆیە لێرەوە بە پێویستی دەزانین ئاگاداری کۆمپانیاکان بکەینەوە کە خۆیان لە ریکلامکردن و دەستنیشانکردنی وادەی عومڕە بەدوور بگرن تاوەکوو بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رایدەگەیەنێت و هەر کەس و کۆمپانیایەکیش سەرپێیچی بکات ئەوا ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی و کارگێری دەبێتەوە بێ بەش دەکرێت لەوەرگرتنی تەندەر مۆڵەتی گواستنەوەی عومڕەکاران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە
18-6-2025