كۆمپانیای ووریاوا بۆ حە ج وعومرە

كۆمپانیای ووریاوا بۆ حە ج وعومرە کۆمپایای ووریاوا بۆ حەج و عومرە

كۆمپانیای ووریاوا گەشتەكانی ئەم سال2015بەهاوكاری دەنگی یەكگرتوو ڕادیوسلێمانی دەبێت وبەڕێنمای مامۆستایانی ئاینی و بانگخوازانی دیاری كوردستان بە ڕێوە ئەچێت.

09/06/2026
بە پێی ڕێنمایە کانی بەڕێوە بەری حە ج و عمرەی کوردستان .. کۆمپانیا ئامادە یە گە شتی عمرە ڕێک دە خات بۆ  ئەو خوازیارانە ی ...
02/06/2026

بە پێی ڕێنمایە کانی بەڕێوە بەری حە ج و عمرەی کوردستان .. کۆمپانیا ئامادە یە گە شتی عمرە ڕێک دە خات بۆ ئەو خوازیارانە ی کە خوازیاری عمرەن لە مانگی 6/ 2026 با ناوی خۆیان تسجیل بکەن تا سودمەندبن بۆ مانگی 6 کە سعرەکەی زۆر گوونجاوە بە تە یارە تە قریبی 490 $ دە کە وێت بە کامل خز مەت گوزارییە وە .. بۆ بە شداری کردن پەیوەندیبکەن 07701532985
07507968546

26/05/2026

بسم اللە الرحمن الرحیم .. وصلاة و سلام علی رسول الله وعلی آلیه واصحابه وسلم .. .بەبۆنەی گەیشتن بەم رۆژە پیرۆزەوە، لەتەمەنماندا ، وتارێکی ناوازەو بە پێز لە خزمەت فەرمایشتە کانی خودای گەورەو وە فەرمایشتە کانی پێغە مبەری خۆشە ویستمان دەهێنیە وە یادی ئێوەی بەڕێز دەربارەی "رۆژی عەرەفە" کە دەتوانین سودی دنیاو دواڕۆژمان لێ بەدەست بێنینن و بیکە ینە دەرفە تێک بۆ بە خۆدا چونە وەو خۆ نوێ کردنە وەو پاکردنەوەی دڵو دەرونو نەفس و کردە وەکانمان بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامە ندی پەروەردگارمان ان شاء الله
​رۆژی عەرەفە: رەهەندە مەعریفی، رووحی و کۆمەڵایەتیی گەورەی زوری تیدایهبو ئەوەی بیکەینە دەست پێکی بە خۆداچونەوەوەو وەداڕشتنە وەی سەرلەنوێ کردەوەی صالح و پاکو ڕەزامەندی خودای گەورە یەکتا پەرستی..
​برایان و خوشکانی بەڕێزو خۆشەویست ، ...
​مرۆڤایەتی لە مێژووی خۆیدا هەمیشە لە دووڕیانی گەڕان بەدوای مانا و ئارامیی دەروونیدا بووە. لە نێو قەرەباڵغی و ڕووداوە خێراکانی ژیانی ،پێشکەوتوی خودی خۆیدا بەسەربردووە بۆیە ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەک وێستگەیەکی گەورەی پێداچوونەوە و خۆنوێکردنەوە دێتە ڕێمان. لە لوتکەی ئەم وێستگانەشدا، "رۆژی عەرەفە" دەدرەوشێتەوە؛ ئەو رۆژەی کە تەنها کاتژمێرگەلێکی ئاسایی نییە لە ڕۆژژمێردا، بەڵکو وەرچەرخانێکی گەورەی مەعریفی و رووحییە لە ژیانی مرۆڤی باوەڕداردا.
​لەم وتارە کورتەدا، دەمەوێت لە سێ ڕەهەندی سەرەکییەوە تیشک بخەمە سەر ئەم رۆژە مەزنە . 1- ڕەهەندی مێژوویی و تەواو ی ئاینی
​عەرەفە ئەو رۆژەیە کە تێیدا گەورەترین ڕاگەیەندراوی ئاسمانی بەسەر . مرۆڤایەتیدا خوێندرایەوە. وەک خودای گەورە لەم رۆژەدا دەفەرموێت لە قورئانی پیرۆزدا ( بسم اللە الرحمن الرحیم . الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي ورضیت لكم اسلام دینا) کەواتە. ئەمە بەڵگەیەکی ڕوونی مێژووییە کە عەرەفە رۆژی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی فیکری و تەواوبوونی پەیامی مرۆڤایەتییە. لەم رۆژەدا بوو کە پێغەمبەر (د.خ) لە وتاری ماڵاواییدا، بنەماکانی مافی مرۆڤ، یەکسانی نێوان ڕەگەزەکان، و حورمەتی خوێن و ماڵی مرۆڤەکانی وەک دەستوورێکی جیهانیی هەمیشەیی چەسپاند.
​٢- ڕەهەندی فەلسەفی و رووحی (مەیدانی عەرەفات)
​کۆبوونەوەی ملیۆنان مرۆڤ لەسەر خاکی عەرەفات، بە یەک پۆشاک (ئیحرام)، بەبێ جیاوازی نێوان پاشا و گەدا، سپی و ڕەش، دەوڵەمەند و هەژار، گەورەترین تابلۆی "یەکسانیی ڕەها" پیشانی جیهان دەدات. لێرەوە فەلسەفەی حەج و عەرەفە خۆی دەنوێنێت:
​خۆڕووتکردنەوە: دابڕانی مرۆڤ لە تەواوی ناسناوە پێگەیی و دنیاییەکان.
​عەقڵ و مەعریفە: وشەی (عەرەفە) خۆی لە ڕەگی (مەعریفە و ناسین) هاتووە. واتە ناسیاریی ڕاستەقینەی مرۆڤ بۆ خودی خۆی و بۆ خالقی خۆی.
​وێناکردنی قیامەت: ئەم کۆبوونەوە گەورەیە، لە ڕووی دەروونییەوە، مۆدێلێکی بچووککراوەی ڕۆژی دواییە، کە مرۆڤ تێیدا تەنها ڕووبەڕووی کردەوەکانی خۆی دەبێتەوە.
​٣- ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و کرداری (بۆ غەیرە حاجیان)
​مەزنیی ئەم رۆژە تەنها بۆ ئەوانە نییە کە لەسەر چیای ڕەحمەت وەستاون؛ بەڵکو ڕەحمەتی گشتیی خودا هەموو جیهان دەگرێتەوە. بەپێی دەقە فەرموودەییە دروستەکان، ڕۆژووی ئەم ڕۆژە دەبێتە هۆی سڕینەوەی گوناهی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو. ئەمەش لە ڕوانگەی پەروەردەییەوە هاندەرێکی گەورەیە بۆ:
​پێداچوونەوە بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و لێبووردەیی.
​پاککردنەوەی دەروون لە قین و حەسادەت.
​چڕکردنەوەی نزا و پاڕانەوە بۆ ئاشتی و سەقامگیریی مرۆڤایەتی.
​خوشکو برایانی بەڕیز...
​با لەم رۆژە پیرۆزەدا، تەنها بە جەستە و عادەت پێشوازی لە عەرەفە نەکەین، بەڵکو بە عەقڵ و عیبادەت تێیدا بژین. با عەرەفە بکەینە دەرفەتێک بۆ ئاشتکردنەوەی دڵەکان، قووڵکردنەوەی زانست و مەعریفە، و بەرزکردنەوەی ئاستی هاوسۆزیی پتەو کردنی خزمایەتی وکۆمەڵایەتی لە نێوانماندا.
​لە کۆتاییدا، لە خودای مەزن داواکارم ئەم رۆژە بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت ولێخۆشبوون و ئاشتی بۆ گەلەکەمان و تەواوی مرۆڤایەتی. نزا و عیبادەتی هەموو لایەک قبووڵ بێت. حەجی حاجیەکانمان قبوڵبێت یارب
​والسلام علیکم ورحمة الله وبركاته... براتان حاجی جلال .

Address

311/51
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647709540254

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كۆمپانیای ووریاوا بۆ حە ج وعومرە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category