Mali Rebwaran - بیت المسافر ین

Mali Rebwaran - بیت المسافر ین کۆمپانیای ماڵی ڕیبواران بۆ گه شت و خوێندن و چاره سه ری

بۆ وه رگرتنی ڤیزه و هه موو خزمه ت گوزاریه ک بۆ روسیا ( خزمه ت گوزاری ته ندروستی، په روه رده و خوێندن، بازرگانی، وه رگێری(موته رجم)/ دابین کردنی سه یاره له هه موو شاره کانی روسیا

27/04/2023

زانکۆی میری مۆسکۆ 🏢

🛑لە کۆمپانیای مالی رێبوارانەوە✅ئێستا پاکێجی ڤیزای ڕووسیا لە مالی رێبواران بەردەستە 🤩تەنها لە ماوەی ۱ هەفتەدا ڤیزاکەت وەر...
27/01/2023

🛑لە کۆمپانیای مالی رێبوارانەوە✅

ئێستا پاکێجی ڤیزای ڕووسیا لە مالی رێبواران بەردەستە 🤩
تەنها لە ماوەی ۱ هەفتەدا ڤیزاکەت وەربگرە 💳
دەعوەتنامەی تایبەت 📝✉️
گەرەنتی داخڵ بوون و تکتی فرۆکەش لەسەر ئێمەیە. ✈️
بۆ تاک🧍‍♂️🧍‍♀️ و خێزان 👨‍👩‍👧‍👦 گونجاوە. ✔️

🛑من بيت المسافرين …


بكج فيزا روسیا مدة الاصدار فقط ۱ الاسبوع 🤩
للشباب 🧍‍♂️🧍 والعائله 👨‍👩‍👧‍👦
يشمل :
دعوه ✉️ 📝 + فيزا 💳 + طيران ✈️ + استقبال 👩🏻‍💼🪧

______________________________________
#مالی رێبواران بۆ دابینکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییە گەشتیارییەکان 💜🥳
#ڤیزا #هۆتێل #ترانسفێر #گەشت ...
_______________


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن вниз ⬇️

📞07502190116
📲whattsApp +79811219919

😍
11/01/2022

😍

وصول اطول رجل بالعالم سلطان كوزن الى العاصمة  #موسكو من اجل الزواج من روسية :النساء في  #روسيا لطيفات وجميلات ورشيقات وم...
27/12/2021

وصول اطول رجل بالعالم سلطان كوزن الى العاصمة #موسكو من اجل الزواج من روسية :

النساء في #روسيا لطيفات وجميلات ورشيقات ومهذبات ، ويمكنني اعانة نفسي وليس بحاجة الى المال …حسب قول سلطان 💜

St.Petersburg 25.12.2021سانکت پیترسبورگ ٢٥/١٢/٢٠٢١
25/12/2021

St.Petersburg 25.12.2021
سانکت پیترسبورگ ٢٥/١٢/٢٠٢١

وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری سانکت پیترسبورگ کە رۆژانە ١٣ ھەزار ڤارگۆنی پێدا تێدەپەرێت...
01/11/2021

وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە شاری سانکت پیترسبورگ کە رۆژانە ١٣ ھەزار ڤارگۆنی پێدا تێدەپەرێت...

کچێکی روسی بەیەکەم جار گرین کارتی ئەمەریکی بۆ دەردەچێت و لە روسیاوە سەفەر دەکات بۆ ئەمەریکا، لە ئەمەریکاش بۆی فرێندێکی ئ...
30/10/2021

کچێکی روسی بەیەکەم جار گرین کارتی ئەمەریکی بۆ دەردەچێت و لە روسیاوە سەفەر دەکات بۆ ئەمەریکا، لە ئەمەریکاش بۆی فرێندێکی ئەمەریکی بۆخۆی پەیدا دەکات.
تۆ ئامادەی گێل فرێندێک یان بۆی فرێندێک لە روسیا یان ئەمەریکا بۆخۆت پەیدا بکەیت و عێراقی عضیم جیبھێلیت؟

كه‌شتی كارگۆی بێفڕۆكه‌وانی Progress MS-18 رووسیی له‌ بنكه‌ی بۆشایی ئاسمانیی بایكۆنوره‌وه‌ ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌ت...
28/10/2021

كه‌شتی كارگۆی بێفڕۆكه‌وانی Progress MS-18 رووسیی له‌ بنكه‌ی بۆشایی ئاسمانیی بایكۆنوره‌وه‌ ره‌وانه‌ی وێستگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی بۆشایی ئاسمان كرا.

ره‌وانه‌كردنی كه‌شتییه‌ ئاسمانییه‌كه‌ كه‌ كاتژمێر 03:00ی بەرەبەیان به‌كاتی هه‌ولێر له‌ وێستگه‌ی بۆشایی ئاسمانیی بایكۆنور له‌ كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو، راسته‌وخۆ له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی فیدراڵیی رووسیا (ROSCOSMOS)دا په‌خش كرا.

کەشتییەکە کە 560 کگم سووتەمەنی، 420 لیتر ئاوی خواردنەوە و ھەزار و 490 کگم پێداویستی تەکنیکی ھەڵگرتووە، چاوەڕوان دەکرێت رۆژی 30ی تشرینی یەکەم، کاتژمێر 04:34 بەکاتی ھەولێر، بگاتە وێستگەی نێودەوڵەتیی بۆشایی ئاسمان.

وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان، بە ھاریکاری لەنێوان ھەریەک لە ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی فیدراڵیی رووسیا (ROSCOSMOS)، ئاژانسی فڕۆکەوانیی و بۆشایی ئاسمانیی ئەمەریکا (NASA)، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی ئەورووپا (ESA)، ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی کەنەدا (CSA) و ئاژانسی توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانیی ژاپۆن (JAXA) دامەزراوە.

ئەم دایك و باوکە کەنەدیە خاوەنی هیچ منداڵێکی کوڕ نین و شەش کچیان هەیە....خودا بەرەکەت بخاتە مالیانەوە.
27/10/2021

ئەم دایك و باوکە کەنەدیە خاوەنی هیچ منداڵێکی کوڕ نین و شەش کچیان هەیە....

خودا بەرەکەت بخاتە مالیانەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە ڕوسیا ڕادەگەیەنێتوەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆس...
19/10/2021

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە ڕوسیا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کەوڵاتی ڕوسیای فیدرال زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا بەم شێوەی خوارەوە:

هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی ڕوسیا دەکات بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، تکایە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://education-in-russia.com

تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

١. ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەست هێنانی دوایین بروانامە.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی ڕوسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١/١١/٢٠٢١)
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (روسیا) دەبێت.
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

٢. دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• ئەو پێشکەشکارانەى بڕوانامەی ماستەرەکەیان لەچوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن کە کاتی خۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی واژویان کردوە.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی ڕوسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• دوا مۆلەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (١/١١/٢٠٢١)
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (روسیا) دەبێت.
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

تێبینی: هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆلەتی خوێندنی پێنادرێت.
https://gov.krd/mohe/activities/news-and-press-releases/2021/october/

کۆمپانیای مالی رێبواران/ مۆسکۆ ئۆڵۆمپیاد، پڕۆژەی ژمارەیەك زانکۆی رووسیایە، کە پێکهاتووە لە پێشبڕکێیەك لەنێوان قوتابیانی...
17/09/2021

کۆمپانیای مالی رێبواران/ مۆسکۆ

ئۆڵۆمپیاد، پڕۆژەی ژمارەیەك زانکۆی رووسیایە، کە پێکهاتووە لە پێشبڕکێیەك لەنێوان قوتابیانی سەرجەم وڵاتانی جیهان، بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، كه‌ بۆ ماسته‌ر دوو قۆناغە و بۆ قوتابیانی خوێندنی دکتۆرا سێ قۆناغە و زمانی بەشداریکردنیش رووسی و ئینگلیزییه‌.

ئه‌وانه‌ی له‌و پڕۆژه‌یه‌دا ره‌زامه‌ندی به‌ده‌ست ده‌هێنن، ده‌توانن زانكۆیه‌ك لە كۆی 500 زانکۆی باوەڕپێکراوی رووسیای فیدراڵ هه‌ڵبژێرن، كه‌ کرێی خوێندن و شوێنی مانەوەی قوتابی لەلایەن پڕۆژەکەوە دابین دەکرێت.

خوزیارانی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی خوێندن له‌ رووسیا به‌ده‌ستبهێنن، پێویسته‌ ئه‌و قۆناغانه‌ ببڕن:

قۆناغی یەکەم: پێشکەشکردنی پرۆفایلی کەسی، کە تەواوی زانیارییە تایبەتی و ئەکادیمییەکان لەخۆ دەگرێت، كه‌ به‌پێی پله‌ به‌ندی 45%ی ئەم قۆناغە بۆ قۆناغی دووەم بەسەردەکەون.

قۆناغی دووەم: تاقیکردنەوەیەکی 3 کاتژمێری ئۆنڵاینە لەو بابەتەی بۆ خوێندن دەستنیشانت کردووە.

قۆناغی سێیەم: (ئەم قۆناغە تایبەتە بە خوێندنی دکتۆرا) پێشکەشکردنی پڕۆپۆزەڵ و گفتوگۆیە لەگەڵ سەرپەرشتیارێك یان زیاتر، کە بۆ كاندیده‌كه‌ دیاری دەکرێت. دوای لێکدان و دابەشکردنی خاڵەکانی هەردوو قۆناغی یەکەم و دووەم، 25%ی به‌شداربووان وه‌ك براوەی ئۆڵۆمپیاد یەکەم دەبن و بڕوانامەی تایبەت بە ئۆڵۆمپیادەکەیان پێ دەدەرێت.

براوەی ئۆڵۆمپیاد مافی هەڵبژاردنی زانکۆیەکی دەبێت لە ناو 500 زانکۆی باوەڕپێکراوی رووسیای فیدراڵ و کرێی خوێندن و شوێنی مانەوەی قوتابی لەلایەن پڕۆژەکەوە دابین دەکرێت. كه‌ زمانی بەشداریکردنیش رووسی و ئینگلیزییه‌.

خۆ تۆمارکردن لە رۆژی (15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) دەست پێدەکات و تا (10ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) بەردەوام دەبێت.

لینکی ئۆڵۆمپیاد: https://bit.ly/3n74G9t

Address

Irbil
44001

Telephone

+79818599433

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mali Rebwaran - بیت المسافر ین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Mali Rebwaran - بیت المسافر ین:

Share

Category