14/06/2026
ئەو ماڵەی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت کە بە دەیان هەزار کەس ڕۆژانە پێیدا دەڕۆن و لێی بێ ئاگان
ئەم جێگایەی کە خەڵک لێیەوە سڵاو لە جەنابی پێغەمبەر بۆنخۆشترین سڵاو وڕەحمەتی لەسەربێت دەکەن پێی دەوترێت "مواجەهەی شەریفە" و ئەوەی لەوێ وەستاوە ڕووبەڕووی ڕووی موبارەکی پێغەمبەری خودایە صل الله عليه وسلم، چونکە خۆشەویست لە گۆڕەکەیدا ڕووی لە قیبلە دانراوە، وە ئەوەی سڵاوی لێدەکات، لە ناوەڕاستی ژووری دایکی ئیمانداران، حەفسەی کچی ئیمامی عومەری کوڕی خەتاب، خوای گەورە لە هەردووکیان ڕازی بێت.