Balambo Travel

Balambo Travel باڵامبۆ تراڤڵ بۆ گەشت و گوزار

  ◀ لە گرین جێت تراڤڵ🕵 بۆ ڕێبەری گەشتیاری  بۆ وڵاتی ئێران.👈 بەم مەرجانەی لای خوارەوە:1- زانکۆی تەواوکردبێت .2- شارەزایی ...
18/01/2025


◀ لە گرین جێت تراڤڵ
🕵 بۆ ڕێبەری گەشتیاری بۆ وڵاتی ئێران.

👈 بەم مەرجانەی لای خوارەوە:
1- زانکۆی تەواوکردبێت .
2- شارەزایی هەبێت لە کاری گەشت و گوزار و ئەزموونی پێشووتری هەبێت و لەو بوارە ئیشی کردبێت .
3- شارەزایی هەبێت لە گروپی گەشتیاری وڵاتی ئێران
4- کێشەی نەبێت لە کاتی دەرچوون و سەفەرکردن لەگەڵ گروپەکاندا .
٥- فارسی بزانێت باشترە .
☎ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە :
📞 07709545007
📞 07709545008
📞 07730545006
‌‏‌‎☎️ ژمارە تەلەفۆنی ئۆفیسی گرین جێت تراڤڵ:
☎ 0535225
‌‏‌‎📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی بەختیاری - بەرامبەر غەسلی کراون

کۆمپانیایەکی گەشت و گوزار لە سلێمانی پێویستی بە کارمەند هەیە:-کارمەندێک بۆ بەشی فرۆشتنتی (تکت و فیزا و هۆتێل ) بە ئەزمون...
01/06/2024

کۆمپانیایەکی گەشت و گوزار لە سلێمانی پێویستی بە کارمەند هەیە:-
کارمەندێک بۆ بەشی فرۆشتنتی (تکت و فیزا و هۆتێل ) بە ئەزمون بێت .
مەرجەکانی:
1 - دەرچووی زانکۆ یا پەیمانگا بێت،
2 - زمانی (عەرەبی و ئینگلیزی) بە باشی بزانێت، وە لایەنی کەم دەبێ عەرەبی بەتەواوی بزانێت.
3 - تەمەنی لە نێوان ١٨ بۆ ٣٠ ساڵ بێت ) پێویستە قسەزان و شیک پۆش بێت )
4 - کارخواز پێوستە دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بێت.
5 - ئەزمونی کاری پێشتر زۆر گرنگە، کە پێویستە لە هەر کوێ کارت کردوە لە داخوازی ناکەمەتدا بینوسیت.
6 - بۆ کاری گەشتوگوزار پێویستە شارەزای لە سیستەمی گەشت و گوزاردا و بەرنامەکانی کۆمپیوتەردا هەبێت وەکو (ئێکسڵ و ۆرد و پاوەرپۆینت و ئەکسس و ئیمەڵ ) دا هەبێت.

شیوازی سیڤی ناردن:
هەرکەس ئارەزومەندە بەم کارانەی کۆمپانیاکەمان، ئەوا تکایە بە ئیمەیڵ (C.V )ەکانتان بنێرن کە پێویستە وێنەی کارخوازی پێوەبێت.
تەنها لە ڕێگەی ئەم ئیمەیڵەوە داخوازینامە بۆ ئەم هەلی کارانە پێشەکەش دەکرێت

[email protected]

یـارب العالمین☝️لە دوا شەوی ٢٠٢٣ 📅لێت دەپاڕێینەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ 🗓بمانگەیەنیت بە بەرەکەت و ڕەحمەتەکانیمانگی پیرۆزی ڕەمەزان...
31/12/2023

یـارب العالمین☝️
لە دوا شەوی ٢٠٢٣ 📅
لێت دەپاڕێینەوە لە ساڵی ٢٠٢٤ 🗓
بمانگەیەنیت بە بەرەکەت و ڕەحمەتەکانی
مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و 🌙
شەوانی قەدر🕌
بکەیت بە نسیبمان و
بمانگەیەنیت ...
بەو ڕێگەی هیدایەت و ئاواتی خێر و حەڵاڵیەی
ویست و ڕەزابونی تۆی لە سەرەو☝️
لە تۆمان نزیک دەکاتەوە و ☝️
پڕە لە بەرەکاتی دونیای و گۆڕ و قیامەتی ...

اللهم امین امین اجمعین یـارب🥹🤲

بەبۆنەی هاتنی مانگی مەولود ( ربیع الاول ) یادی لە دایکبونی سەروەرمان محمد پێغەمبەر ( درودی خودای لەسەر بێت ) گەرمترین پی...
07/10/2022

بەبۆنەی هاتنی مانگی مەولود ( ربیع الاول ) یادی لە دایکبونی سەروەرمان محمد پێغەمبەر ( درودی خودای لەسەر بێت ) گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و کوردستان دەکەین.

بەرزو شکۆداربێت یادی لەدایکبونی سەروەرمان

🏖 گروپی گەشتیاری🏝 دوورگەی کیش و تاران💵 تەنها 249$ دۆلار !!🗓 بۆ بەرواری:20/9/2022  25/9/2022♦ خزمەتگوزاریەکانی گەشتەکە:1️...
07/09/2022

🏖 گروپی گەشتیاری
🏝 دوورگەی کیش و تاران
💵 تەنها 249$ دۆلار !!
🗓 بۆ بەرواری:

20/9/2022
25/9/2022
♦ خزمەتگوزاریەکانی گەشتەکە:
1️⃣ بلیتی فڕۆکە
2⃣ هۆتێل و نان خواردنی بەیانی
3⃣ بلیتی پاس VIP بە خزمەت گوزاری ناو پاسەوە
4⃣ ڤیزای ئێران بەشێوەی ئەلکترۆنی ڤیزاکە لە جەوازەکەت نادرێت.
5⃣ ڕێبەری گەشتیاری،لەکوردستانەوە تاکو گەڕانەوە بۆ کوردستان
6⃣ گەڕانی هەموو ڕۆژێک بۆ شوێنە گەشتیاریەکان بە خۆڕایی
7⃣ گوستنەوە لە فڕۆکەخانەوە بۆ هۆتێل بەپێچەوانەوە.
8⃣ هاوکاریکردن و ڕاوێژکاری و پێدانی زانیاری.
9️⃣ دابینکردنی ڕێبەری شەخسی بۆ نەخۆشی یان هەر کارێکی پێویست.
👶نرخی منداڵ:
⬅️ تەمەن سفر بۆ 2 ساڵ تەنها 40 دۆلار
⬅️ تەمەنی 2 بۆ 5 ساڵ نرخی 60 بۆ 85 دۆلارە،بەپێی ڕۆژ دەگۆڕێت چونکە بلیتی فڕۆکە بەردەوام نرخەکەی لە گۆڕاندایە، ئێمەش تەنها پارەی بلیتی فڕۆکە وەردەگرین بۆ منداڵ.
هەموو ڕۆژەکان گەشتیاران بەیانی و ئێوارە،دەبرێن بۆ خۆشترین شوێنە گەشتیاری و مێژووی و کلتوریەکان،گواستنەوەی سەرجەم گەشتیاران لەسەر ئێمەیە،واتە گەشتیار هیچ بڕەپارەیەک نادات بۆ گواستنەوە
گەشتیارەکانی پێشوومان ئەو شاهێدیەمان بۆ دەدەن،کە ئێمە گروپەکانمان چەندە سەرکەوتوون.
ئێمە بەشێوەیەک بەرنامەی گەشتەکەمان ڕێکخستووە،کەوا گەشتیار ماندوو نەبێت،گەشتەکەی نەبێتە قوربانی هیلاکی ڕێگە و بێزار نەبێت،بەڵکو کاتێکی ئارام و پڕ چێژ و دوور لەکێشەو گرفتی هەبێت، گەشتیار لەبەر ئەوەی پارە دەدات ماف و حەقی خۆیەتی ژینگەیەکی باشی لەماوەی گەشتەکە بۆ فەراهەم بکرێت..
دوورگەی کیش،یەکێک لە جوانترین و خۆشترین شوێنە گەشتیاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،دەکەوێتە پارێزگای هورمزی ئێران،بە بەشە ئەوروپاکەی ئەو ووڵاتە ناسراوە ململانێی دوبەی دەکات لە کەرتی گەشتیاری و بازرگانی ، جوگرافیایەکی سەرنج ڕاکێش لەناو دەریادا هەڵکەوتووە،تایبەتمەندی ئەم دوورگەیە،جیاوازی کەش و هەوایەیەتی لەگەڵ ووڵاتی خۆمان ،ئێستا لەوێ،وەکو وەرزی بەهاری خۆمان وایە.
✅ بەشێک لەو بەرنامە تایبەت و شوێنە خۆشخانەی لە دوورگەی کیش چاوەڕێی گەشتیارمان دەکات:
⬅️ کشتی اکواریوم: بینینی دیمەنە جوان و ئاڵتونیەکانی ناو دەریا،لەڕێگەی کەشتیەوە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر
⬅️ غواصی:گەشت کردنی ژێر ئاو،بەکارهێنانی ئامێری ئۆکسجین،بینینی دیمەنەو دنیا سحراویەکەی ژێر دەریا
⬅️ فلای بورد:سەرکێشی کردن لەگەڵ دەریای خلیجی فارس و بەرزبوونەوە بەڕووی ئاسماندا لەڕێگەی بۆردێکی ئاویەوە.
⬅️ پاراسل-پەڕەشووت،بینینی جوانترین دیمەنەکان لە ئاسمانەوە،بەڕێگەیەکی سەلامەت و گەرەنتی کراو،یاریەکی چێژ بەخش.
⬅️ شاتل،ڕافتینگ، گەشتکردنی خێزانی لەڕێگەی بەلەمی بچووک بەناو دەریاداو سەوڵ لیدان بەبەشداری کاپتن و کەسانی شارەزا.
⬅️ بانان:بەلەم لەشێوەی کارتۆنی تایبەت بە بەمنداڵان،لەڕێگەیەوە منداڵان کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.
⬅️ سکوتر زیر دریایی:سکۆتەرێکی تایبەت و ناوازەیە لەژێر ئاودایە،گەشتیاران دەتوانن بەکاری بهێنن و خۆشی بەسەر بەرن.
⬅️ سینماء بعیدی:سینەما بەشێوەی چاویلکەی سری دی، کەیف کردن لەڕێگەی دیمەنی فیلم و ڕووداوی جۆراو جۆری ئاسایی و نائاسایی.
⬅️ قلعت وحش:بە قەڵای وەحشەکان ناسراوە،هاوشێوەی ژووری ترسناک و سامناک،یاریەکی تایبەت و ناوازە.
⬅️ ماساژ تایلندی:سەنتەری مەساج کردن،لەڕێگەی هەنگوین و چەند دەرمانێکی سروشتی و تایبەت،وەکو پزیشکی گەشتیاری دەناسرێت.
⬅️ شوی شبانە:نمایشی کۆمیدی و پێکەنین و کاتی پڕ کەیف لەڕێگەی،دیمەن و قسەی خۆش و نوکتەو بەسەرهاتی پێکەنیناوی.
⬅️ پارک ابی اوشن:ئەکوا پاڕک،شوێنی مەلە کردن و بەسەر بردنی کاتی خۆش لەگەڵ بوونی چەندین یاری جۆراو جۆر.
⬅️ سافاری:یاری ماتۆر سواری و سەیارە،بەسەر خۆڵدا،لەگەڵ بوونی ڕیستۆرانت و چەندین بەرنامەی دیکە.
⬅️ پارک دۆلفین:بینینی نمایشی دۆلفین وسەگی ئاوی و چەندین یاری دیکە،باخچەی باڵندە،شۆی کلاسیک.
⬅️ کشتی یونانی:بینی کەشتی یۆنانی،کە چەندین ساڵە لە دەریادا چەقیوەو تاکو ئێستا هۆکاری هاتنی بۆ کیش دەرنەکەوتوە.
⬅️ ڕیستوران های با ،میوزیک نزدە:بوونی جۆرەها خواردن،هەروەها خواردنی دەریایی بە میوزیکەوە.
⬅️ گشتی تفریغی:گەشتی شەوانەی ناو دەریا لەڕێگەی کەشتیەوە،بوونی خواردن و ئاهەنگ و گۆرانی.
⬅️ کلوپ جازبە:خۆ هەڵدانە خوارەوە لە ئاسمان،بەستنەوەت بە ڕاگری بەهێز،بەرنامەیەکی زۆر تایبەت.
⬅️ شار قدیمی:شوێنی کۆنی کیش ناسراوە،خانوە کۆنەکان و باخچە فراوانەکەی بەڕووی گەشتیار کراوەیەوە.
⬅️ اسکەلەی تفریغی:سەر دەریا،بوونی ژمارەیەکی زۆر ڕیستۆرانت و کافتریاو بەلەم.
♦ تێبینی گرنگ:
لە کوردستانەوە،هەتاکو تاران چون و هاتن،بەپاسە،لەوێوە ڕۆیشتن و گەڕانەوە بۆ کیش بە فڕۆکەیە،لەڕێگاش پاسەکە لە دەستی خۆماندایە،لەکوێ پێویست بکات دەیوەستێنین.
هەروەها لە بەرنامەی گەشتەکەدا،لە هەوارگەی زرێبار لا ئەدەین بۆ ژەمە خواردن و بینینی ئەو شوێنە تایبەتە.
لەتاران گەشتیاران دەبرێن بۆ بورجی میلاد
لە کیش هەموو ڕۆژێک پاس لەبەردەم هۆتێل ئامادە دەبێت بەخۆڕایی،بۆ ئەوەی گەشتیاران بگوازێتەوە بۆ شوێنە گەشتیاریەکان بەپێی بەرنامەیەکی تایبەت کە دامانناوە،هەروەها پاش نیوەڕوانیش بەهەمان شێوە گەشتیاران دەبرێن بۆ شوێنە گەشتیاریەکان لەکیش،گەشتیار دەتوانێت لەگەڵمان بێت،یانیش دەتوانێت خۆی ئازاد بێت،لەو بەرنامانەی سەرەوە بۆ کوێ دەیەوێت بچێت،ئێمە هاوکاری دەکەین و ڕێگە نیشاندەری دەبین.
☎ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە :
0750 192 1007 - 0773 054 5006 - 0770 954 5007 - 0770 954 5008

ا🇮🇷 ڤیزای وڵاتی ئێران بەدەست بهێنە💵 تەنها بە 5,000 دینار !!♦  بە بێ کارتی ڤاکسین😍 لە سەروو 3 پاسپۆرتەوە داشکاندن دەکرێت ...
07/09/2022

ا🇮🇷 ڤیزای وڵاتی ئێران بەدەست بهێنە
💵 تەنها بە 5,000 دینار !!
♦ بە بێ کارتی ڤاکسین
😍 لە سەروو 3 پاسپۆرتەوە داشکاندن دەکرێت

‌♦ پێداویستەکان:
1️⃣ جەواز ( پاسپۆرت )
2️⃣ کارتی ڤاکسین پلاستیک یان بێ پلاستیک و ( بۆ ئەوکەسانەی ڤاکسینیان نەکردووە پێویستە فەحسی کۆرۆنایان پێ بێت لە جۆری سێ هەزاری کە لە نەخۆشخانەکانی حکومی دەکرێت یان pcr )
☎ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە :
0750 192 1007 - 0773 054 5006 - 0770 954 5007 - 0770 954 5008

ا🇹🇷 ڤیزای ستیکەری وڵاتی تورکیا بەردەستە 😍✔ بە گرەنتی 👌✔ بە کەمترین ماوە ⏳✔ بە هەزانترین نرخ 💵♦ پێویستیەکان:1️⃣ پاسپۆرت2️...
07/09/2022

ا🇹🇷 ڤیزای ستیکەری وڵاتی تورکیا بەردەستە 😍
✔ بە گرەنتی 👌
✔ بە کەمترین ماوە ⏳
✔ بە هەزانترین نرخ 💵
♦ پێویستیەکان:
1️⃣ پاسپۆرت
2️⃣ چوار وێنەی کەسی
☎ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە :
0750 192 1007 - 0773 054 5006 - 0770 954 5007 - 0770 954 5008

🎗 با هیوا بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا بگەڕێنینەوە 🔹 با هەموومان پشتیوانی لە نەخۆشخانەی هیوا بکەین◀ ئێستا نەخۆشخانەی هیوا...
06/09/2022

🎗 با هیوا بۆ نەخۆشانی نەخۆشخانەی هیوا بگەڕێنینەوە
🔹 با هەموومان پشتیوانی لە نەخۆشخانەی هیوا بکەین
◀ ئێستا نەخۆشخانەی هیوا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە هاوکاری هەموو لایەکە، ۲٥٠ دینار هیچ لە ژیانی کەسمان ناگۆڕێت بەڵام هیوا بە نەخۆشێک ئەبەخشێت، پارەی لەفەیەکی فەلافل و پارەی دەبەیەک ئاو و پارەی پاکەتێک جگەرە بخەرە سندوقەکانی کۆمەک بۆ نەخۆشخانەی هیوا و ژیانی سەدان کەس لە مەترسی رزگار بکە. وەرن با هەموومان تەنها ژەمە خواردنێک لە مانگێکدا نەخۆین و پارەکەی ببەخشینە نەخۆشخانەی هیوا، وەرن با هەموومان بەیەکەوە بە بەخشینی بچوکترین کۆمەک هیوا بگێڕینەوە بۆ بێ هیواکان، دەی با پارەی کیلۆیەک میوە بکەینە چارەسەر بۆ نەخۆشێک و ژیانی رزگار بکەین.
◀ هیوا بۆ ئێوەیە، ئێوە خاوەنی هیوان، هیوا ماڵی هەموومانە و جێی هیواشە بۆ هەمووان، کەوایە با هەڵمەتە مرۆڤانەکە بەڕێوە ببەین و نەخۆشخانەی هیوا لە قەیران رزگار بکەین.
بیرت نەچێ لەو مانگەدا رۆژانەی یەک رۆژی منداڵەکەت ببەخشە بە نەخۆشخانەی هیوا.
◀ تکایە تکایە ئەمڕۆ ئێمە ئەرکێکمان لەسەرشانە بەبڕێک پارەی کەم ئەتوانین ژیانی کەسێ ڕزگارکەین ، با ئەم خێرە هاتۆتە ڕێمان ئەم فرسەتە لەدەست نەدەین و بەگیانی بەرپرسیارێتی مامەڵەبکەین

📢 ئاگاداریەکی گرنگ بۆ سەرجەم گەشتیارانی وڵاتی ئێران 🇮🇷♦ گەشتیاری بەڕێز ئاگاداربن و لە ئێستادا هەر گەشتیارێک دەیەوێت گەشت...
03/08/2022

📢 ئاگاداریەکی گرنگ بۆ سەرجەم گەشتیارانی وڵاتی ئێران 🇮🇷

♦ گەشتیاری بەڕێز ئاگاداربن و لە ئێستادا هەر گەشتیارێک دەیەوێت گەشت بکات بۆ وڵاتی ئێران و فیزە وەردەگرێت ئەوا دەبێت لە دوای ٢٤ کاتژمێر گەشت بکات چونکە فیزەکە دوای دەرچونی لە لایەن کونسوڵیەوە درەن دەگاتە سەر مەرزەکان و چەن گەشتیار گەڕاونەتەوە بەهۆی نەبونی ناویان لە سیستەمی سەر مەرزدا و بۆیە ئاگادار بن فیزەکە هیچ کێشەیەکی نیە بەڵام دوای ٢٤ کاتژمێر ئەکتیڤ دەبێت لە سەر مەرزەکان و هەر گەشتیارێلیش بە فڕۆکە سەفەر بکات پێویستی بە فیزە نیە و بێ فیزە گەشت دەکات و لە فڕۆکەخانەکانی ئێرانیش مۆری دخولی و خروجی بۆ ناکرێت و تەنها جێکی پاسپۆرتی دەکرێتەوە.

♦ بۆ ئاگاداری گەشتیارانیش لە ئێستادا چەن کەسێک و چەن ئۆفیسێک خۆیان ناوناوە ناوەندی دابینکردنی ڤیزەی ئێران و خۆیان کردوە بە دەم ڕاستی سەرکونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی و ئەم شوێنانە ئەسڵ و ئەساسی نیە و سەر بە سەرکونسوڵگەری نین و ڕاست ناکەن و گەشتیاری بەڕێز هەر ناوەندێک فەرمی بێت دەبێت لە ژێر چاودێری سەفارەت دا بێت و وەسڵ و ناونیشانی هی کۆمپانیا و نوسینگە نەبێت و پێچەوانەی ئەوە دورە لە ڕاستیەوە و ئەمی خوارەوە پەیجی فەرمی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە سلێمانی و لەم پەیجەدا و لە پەیجی سەر کونسوڵیشدا ناوی هیچ ناوەندێک نیە و چەن جارێکیش ئەم شوێنانە ناویان بلۆک کراوە بۆ وەرگرتنی فیزە و بەدەر لەمە هەرچی کە هەیە درۆ دەکەن و کراوە بە ناوی ئەوانەوە و ئاگادار بن.

♦ لە ئێستادا نرخی فیزەی گەشتیاری ئێران تەنها پێنج هەزارە و سەرکونسوڵگەری خۆی بێ بەرامبەر دەیکات و ئەم پارەیەش بۆ ئەو نوسینگە و کۆمپانیا و مەندوبانەیە کە سەبت و هاتن و چونی سەفارەت دەکەن بۆ وەرگرتنی فیزەکە.

🔴 بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی سەرکونسولگەری کۆماری ئیسلامی لە سلێمانی :
☎ 053 319 4848

Iran Consulate G-Suli
🔴 تێبینی//
1️⃣ ئێستا دەتوانن لە هەرشوێنێکی جیهانن لە گرین جێت تراڤڵ تکتی فڕۆکە بە شێوەی ئۆنلاین ببڕن و لە ڕێگەی فاست پەی پارەکەی بدەن.
2️⃣ ئێستا هەڵگرانی کارتی هاوڕێی تەمەنی ئاسیاسێڵ دەتوانن داشکاندنی تایبەت بەدەس بهێنن لە کۆمپانیای گرین جێت.
3️⃣ ئێستا هەڵگرانی کارتی هاوڕێی گەشت و گوزاری گرین جێت تراڤڵ دەتوانن داشکاندنی تایبەت بەدەست بهێنن لە گرین جێت تراڤڵ.
♦ ئێستا بازرگانە بەڕێزەکان دەتوانن لەگەڵ گرین جێت سودمەندبن لە خزمەتگوزاری C.I.P
☎ بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە :
0750 192 1007 - 0773 054 5006 - 0770 954 5007 - 0770 954 5008
☎ ژمارە تەلەفۆنی ئۆفیسی گرین جێت تراڤڵ:
053 52 25
⏰ لە کاتژمێر 9ـی بەیانی تا کاتژمێر 10ـی شەو ئۆفیسی گرین جێت تراڤڵ کراوەیە
📍 سلێمانی - شەقامی سەرەکی بەختیاری - بەرامبەر غەسلی کراون

🏖  گروپی گەشتیاری بۆ شیمالی ئێران 🇮🇷💵 تەنها 222$ دۆلار !!📆 لە بەرواری 16/08/2022 و 28/08/2022 لە شاری سلێمانی بەڕێدەکەوی...
31/07/2022

🏖 گروپی گەشتیاری بۆ شیمالی ئێران 🇮🇷
💵 تەنها 222$ دۆلار !!
📆 لە بەرواری 16/08/2022 و 28/08/2022
لە شاری سلێمانی بەڕێدەکەوین و تەواوی گەشتەکە لە ڕۆژی دەرچوون تاکو گەڕانەوە بە پاسی VIP دەبێت.
🏖 بەرنامەی گەشتەکە:
لەشاری سلیمانی بەڕێ ئەکەوین بەرەو وڵاتی ئێران وەک شارەکانی ( زرێبار - تاران ــ شیمالی ایران ــ رامسەر ــ لاهیجان ــ بەندەر انزەلی ــ رشت - قەڵای ڕودخان - لاهیجان - عباسآباد - سنەی دڵی کوردستان - ماڵی شا)
🏢 هۆتێلەکانمان :
یەک شەو لە هۆتێل لە تاران
سێ شەو لە هۆتێل لیدۆ لە ڕامسەر
یەک شەو لە هۆتێل شادی لە سنە
♦ خزمەت گوزاری ئەم گەشتە :
( ڤیزای وڵاتی ئێران - پاصی VIP ئێرانی - هوتێل لە تاران - هۆتێل لە کەناری دەریا لە رامسەر - هۆتێل لە شاری سنە - نان خواردنی بەیانی لە هۆتێل - گەیاندن بۆ شارەکانی ئێران و شوێنە گەشتیاریەکان بێ بەرامبەرە و ڕێبەری کورد زمان هاوڕێی گەشتەکەتان دەبێت )
💵 نرخەکان :
ـــــــــــــــ
◀ بۆ هەر نەفەرێک لە ژوری تریپڵدا بە 222$
◀ سینگڵ 79$ گرانترە لە نرخە سەرەکیەکە
◀ مناڵ هەتا دوو ساڵ تەنها 22$
◀ مناڵ لە 2 ساڵ تا 5 ساڵ 125$
♦ هۆکاری زۆری شارەکان لەبەر تۆی گەشتیارە :
گەشتیاری خۆشەوست تۆ لەگەڵ ئێمە جیاواز گەشت ئەکەیت و ئێمە ڕەچاوی دوری نیوان شارەکانی ایرانمان کردوە بەشێوەیەک گەشتەکەمان ڕێک خستوە گەشتیارەکانمان تەواوی ڕۆژەکانی لە ناو پاص نەبێت و هەر بۆیە کاتی مانەوەمان دابەشکردوە بەسەر ناوچە گەستیاریەکان بۆ ئەوەی کەمترین کات لە ناو پاسدا بن و وەک ( شەوێک مانەوە لە تاران - سێ شەو مانەوە لە رامسەر - شەوێک مانەوە لە شاری سنە )
♦ تێبینی زۆر گرنگ ///
1️⃣ گەشتیاری ئازیز پێوستە کارتی ڤاکسین یان فحسی PCRی هەبێت
2️⃣ گەشتیاری ئازیز ئێمە پاصەکانمان بەکرێ گرتوە لە وڵاتی ایران بەیاسای خۆیان هاتوچۆ دەکەین واتە خێرا ڕۆشتن و هیواش ڕۆشتنیان لە دەست ئێمەدا نیە.
3️⃣ گەشتیاری ئازیز تەواوی گەشتەکەت بەپاصە ئەگەر توانای مانەوەی ناو سەیارەت نیە تکایە گەشتەکە لەخۆت و گەشتیارە کانی هاوسەفەرت تێک مەدە .
4️⃣ گەشتیاری ئازیز هەڵکەوتەی جوگرافیای وڵاتی ئێران شارەکانی لێک دورن بەیانی دەردەچین بۆ جێ بەجێ کردنی گەشتی ڕۆژانە ئێوارە دەگەڕێینەوە .
5️⃣ گەشتیاری ئازیز تکایە پابەندبە بەکاتانەی ڕێبەری گەشتەکە دیاری دەکات بۆ ئەوەی بێبەش نەبیت لەو گەشتانەی ڕۆژانە ئەنجامی ئەدەین .
☎ بۆ زانیاری زیاتر :
0770 940 5700

😍 مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی 10 ساڵی 🚗💵 تەنھا بە $33مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی 10 ساڵی بەدەست بهێنە بە ھەرزانترین نرخ لە عێر...
19/07/2022

😍 مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی 10 ساڵی 🚗
💵 تەنھا بە $33

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی 10 ساڵی بەدەست بهێنە بە ھەرزانترین نرخ لە عێراق.

ئەم مۆلەتە بۆ ھەموو ئەو خوازیارانە دەبێت کە ئیجازەی سایەقی ئيراقيان ھەیە.

مۆڵەتەکەمان لە ژێر یاسای نەتەوە یەکگرتوەکان دروست ئەکرێت کە لە کۆنگرەی ساڵی 1968 لە ڤییەنا ئیمزای لەسەر کراوە.

له ماوه ى تەنھا 15 بۆ 20 ڕۆژدا مۆڵەتەکەت لە ئەمریکاوە وەربگێڕە بۆ نێودەوڵەتی و لە 197 وڵاتی جیهان بۆ ماوەی 10 سال كارى پێ ئه‌كرێ.

مۆلەتەکەمان کارتێکی پلاستیکیە ڵەگەڵ دەفتەرێکی یارمەتیدەر، لەسەر دەفتەرەکە ئاماژە بە یاساکان کراوە و یاساکانی لەسەرنووسراوەتەوە وەک بەرچاو ڕونیەک.

♦ پێداویستیەکان:
- وێنەی پاسپۆرت
- وێنەی مۆڵەتی شۆفێری
- وێنەی معاملات
- وێنەى ئیمزایەک له سەر پەرەيەكى سپى
😍 اجازة سياقة دولية فقط ب٣٣$
🚗 صالحة لمدة10سنوات

تستطيعون الان الحصول على اجازة سياقة دولية صالحة لمدة 10 سنوات وبأنسب الاسعار في العراق

هذه الاجازة تصلح لجميع الاشخاص الذين يمتلكون اجازة سياقة عراقية

هذه الاجازة يتم اصدارها وفق قانون الامم المتحدة الذي تم الاتفاق عليه في مؤتمر الذي اقي في فيينا سنة 1968

فقط خلال مدة 15 الى 20 يوم بسبب وباء كورونا يتم اصدارها من الولايات المتحدة الامريكية والتي تكون نافذة ل197 دولة

الاجازة عبارة عن كارد بلاستيكي مع الدفتر ويتم ذكر وتوضيح بعض القوانين لغرض التسهيل

♦ المستمسكات :
- نسخة جواز
- نسخة من الاجازة الحالية
- صورة معاملات
- توقيع واحد على ورقة بيضاء
☎ بۆ زانیاری زیاتر:
0770 940 5700

Address

Sulaymani
Sulaymani

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647709405700

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Balambo Travel posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Balambo Travel:

Share

Category