
02/07/2025
ئەو پیاوەی تەنیشت ئەتاتورکی گۆڕبەگۆڕی مەلعون کوردێکە بە نێوی "دیاب ئاغا" کابرایەکی جاش و خۆفرۆش بوو، ئەتاتورکی لە پیلانێکی کوشتن ڕزگار کرد، دواتر بووە دۆستێکی نزیکی ئەتاتورک و کردییە ئەندام پەرلەمان، دوای مردنی بە پێنچ ساڵ لە کاتی ڕاپەڕینی کوردانی دەرسیم لە ساڵی 1937 لە باکوری کوردستان، ئەتاتورک بنەماڵەی دیاب ئاغای قەتڵوعام کرد.
ئەم دیاب ئاغایەش، لە حەسەن خەیری بەگ جاشتر و خۆفرۆشتر بوو، هەروەکو حەسەن خەیریش دە ساڵ پێش دیاب ئاغا بە جلوبەرگی کوردییەوە، چووە پەرلەمانی تورکیا و گوتی ئێمە لە چوارچێوەی دەوڵەتی تورکیا دەمێنینەوە و سەربەخۆییمان ناوێت، دواتر ئەتاتورک کوشتی.
بڵاوی بکەنەوە، با ئەو خاکفرۆش و حەرەمزادانە بناسرێن.