
06/08/2025
زۆر گرنگە هەموو تاگێکی کورد بەم خیانەتە گەورە بزانێت کەلەمێژووەکەی کراوە .
قەڵای زێوێ .
ئێران چۆن مێژووی کوردی لە ڕۆژهەڵات سڕیەوە؟
شوێنەواری قەڵای زێوێ بە نمونە شوێنەواری قەڵای زێوێ دەکەوێتە ناوچەی گوندی زێوێ لە باشوری خۆرئاوای شاری سەقز بەدوری ٥٥ کم ، مێژووی دروست کردنی ئەم قەڵایە بۆ سەردەمی مانای یەکان و مادەکان دەگەڕێتەوە لە ٩٠٠ بۆ ٧٠٠ ساڵ پێش زاین.
لەساڵی ١٩٤٧ز بەهۆی بەفر و بارانەوە چەندین پارچە شوێنەواری گرنگ لە قەڵای زێوێ دەرکەوت ، بۆیەکەم جار لەساڵی ١٩٤٥لەلایەن ڕابرت ڕایسۆنی ئەمریکایەوە پشکنینی تێدا کراوە ، بەڵام دوای ئەوەی دەردەکەوێت مێژووی شوێنەوارەکە بۆ پێش هەخامەنشیەکان دەگەڕێتەوە و پەیوەندی بە مێژووی کوردەوە هەیە بۆیە لە ساڵی ١٩٤٥ حکومەتی ئەوکاتی پاشایەتی ئێران بڕیار دەدات مافی گەڕان و دۆزینەوەی شوێنەوار بدات بە بازرگانێکی شوێنەواری جولەکە بەناوی (ئەیوب رەبنوع) و ئەویش بەشێوازێکی وەحشیانە دەکەوێتە هەڵکەندنی ناوچەکە تەنها بۆ گەڕان بەدوای گەنجینەو پارچەی شوێنەواردا...............
لە مێژووی ئێران و هەموودونیاش دا ئەمە یەکەم جارە وڵاتێک بە ڕەسمی ناوچەیەکی شوێنەوار بداتە بازرگانێکی شوێنەوار بۆ ئەوەی بەبێ دیراسەت کردن و دەرخستنی مێژووی ناوچەکە شوێنەوارەکان دەربهێنرێت بەشێوەیەکی وەحشیانە بۆ ماوەی ٨ ساڵ لە سەدا ٨٥ ی ناوچەکە وێران بکات و دەیان پارچە شوێنەوار دەربهێنرێت و بفرۆشرێت بە مۆزەخانەکانی دونیاو ببرێنە دەرەوی وڵات.
بەهۆی زۆری ئەو پارچە شوێنەواریانەی دۆزراونەتەوە تێی دا هەنذێک شوێنەوار ناس بە (گەنجی زێوێ) ناوی دەهێنن ، لەوانە دەتوانین ئاماژە بە سەرێکی ئاڵتونی هەڵۆیەک و ملوانکەیەکی نەشێنراو دەیان خشتی نەخشێنراو بە وێنەی جۆراو جۆر و عاج و جامی نەخشێنراو بە باڵندەی ئەفسانەی و دەیان پارچەی تری زۆر دەگمەن . ئەمە جگە لە پاشماوەی کۆشکێکی فراوان کە هۆڵی گەورەو چەندین پایەی ڕاگر و پلیکانەی لەخۆ گرتوە.
شایەنی باسە لەسەردەمی حکومەتی جمهوری ئیسلامی چەندین جار لە کاتی جیاوازدا پشکنین لە ناوچەکە کراوە بەڵام تا ئێستا بەهیچ شێوەیەک ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیان ئاشکرا نەکردووە....
قەڵای زێوێ............
قەڵای مێژوویی زێویه له 55 کیلۆمێتری باشووری رۆژهەڵاتی شاری سەقز و له باکووری گوندێک هەر بەم نێوه و له سەر تەپۆڵکەێک هەڵکەوتوه.
ڕووبەری ئەم قەڵا، پتر له 4 هێکتاره و بەرزاییەکەی له ئاستی زەوییەکانی دەوروبەری 90 تا 110 میتر دەبێت و هەر ئەم ئاستی بەرز بوونه وایکردوه که جوان به چوار دەوری خۆیدا بڕوانێ و بەرجەوەنێکی جوان و سەرنج راکێشی هەیه.
زێویه یا (ئیزیپیه) یا (زیپیا) له سەدەی هەشتەمی پێش زایینی مەسیح، یەکێک له ناوەندەکانی دەسەڵاتداری هۆزی مانا بووه و له کتێبه ئاشوورییەکان به نێوی گەلی (مێننی)، نێوی لێبراوه وتێیدا هاتوه که ئەم شوێنه زۆر جار له لایەن دەوڵەتەکانی ئاشوور و ئورارتوو، هێرشی کراوەته سەر، بەڵام ئەم گەله هیچکات نەبەزیوه و قەڵاکەی به دەستەوه نەداوه. شایانی باسه که یەکەم جار نێوی زێویه له ساڵنامەی ئاشووری و له کاتی دەسەڵاتداری سارگێنی دووهەمدا تۆمار کراوه.
ناوبراو پاش هێرش کردن بۆ سەر ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ماناییەکان و پاش ئەوەی پێتەختی ماناییەکانی داگیر کرد و پاوشاکەیانی به نێوی (ئیرانزوو) بەزاند، دوو قەڵای گرینگی ناوەندی هەرێمی مانای به نێوی زیپیه (ئیزیپییه ئیزیپنا) و (ئارماسیت)، داگیر کرد، که زۆربەی نووسەران و پسپۆڕان و شارەزایانی بواری ئاسەواره مێژووییەکان، پێیان وایه که ئەو زیپییه، هەر ئەم زێویەی سەقزه، و لەوانەشه که شوێنی قەڵای ئارماسیتیش له گوندی قەپڵانتوو بێ، که له 5 کیلۆمێتری زێویه هەڵکەوتووه.
لەوەیدا که قەڵای زێویە، قەڵاێکی دەسەڵاتدارەتی گرینگ و جێگه سەرنج بووه هیچ شک و دوو دڵیێک له نێوان شارەزایان و پسپۆڕانی بواری ئاسەواره دێرینەکان نیه و تا ئێستا زۆربەی نزیک به تەواوی نووسەران و ئاسەوارناسان له سەر قەڵای زێویه لێکۆڵینەوەیان کردوه و لەم بارەوه لێدوانیان داوه. یەکێک لەو کەسایەتییانه پرۆفسۆر گیرنێس، لێکۆڵەر و ئاسەوار ناسی به نێوبانگی فەڕانسەیی و نووسەری پەرتووکی (هۆنەری ئێران له دەورەی ماد و هەخامەنشی)، پێیوایه که قەڵای زێویه، قەڵاێکی حوکمڕانی بووه و ناوبراو هەموو ئەو ئاسەواره مێژوویی و بە نرخ و بێ وێنانه که لەم قەڵا پەیدا بوه به میراتی پاوشاێکی سەکایی دەزانێت که به حورمەتی ئەوەوه لە گەڵیدا له گۆڕ نراوه.
گرینگی و نێوبانگی جیهانی قەڵای زێویه بۆ کاتێک دەگەڕێتەوه که ساڵی 1325 هەتاوی بەرانبەر لەگەڵ 1946ی زایینی، به هۆی باران و لافاوەوه بەشێک له قەڵاکه دادڕووخێت و خۆی دەردەخات و بەم هۆیەوه سەدان پارچە ئاسەواری دەگمەن و به نرخ لەم قەڵادا پەیدا کرا. پاش ئەو رووداوه کەسێک به نێوی ئەیووب ربنۆ که دەگوترێت جوولەکە بووه، ئیزنی دەرهێنان و گەڕان بە دوای ئاسەوارەکانی ئەم قەڵا له دەسەڵاتدارانی رژیمی گەندەڵی پەهلەوی وەردەگرێت و ناوبراو 8 ساڵ به شێوازی بەردەوام 95٪ قەڵاکه و زەوییەکانی دەوروبەری و گۆڕستانی مێژوویی زێویه ژێر و ژوور دەکات و هیچ ئاسەوارێک لەم قەڵا و له پارچه ئاسەواره به نرخ و بێ وێنەکانی ئەم شوێنه ناهێڵێتەوه و به هاوکاری دەست و پێوەندەکانی خۆی وله ژێر چاوەدێری کاربەدەستانی رژیمی گەندەڵی پاشایەتیدا، هەموو ئاسەواره گرینگەکان له کوردستان ئاودیوی دەرەوی وڵات دەکات و به مۆزەخانەکانی به نێوبانگی جیهانی دەفرۆشێت.
هەنووکه ئاسەوارەکانی قەڵای مێژوویی زێویەی سەقز، رازێنەرەوەی مۆزەخانه بەنێو بانگەکانی دنیا وەکوو: لوور له فەڕانسه، لەندەن له ئینگلیس، رمیتاژ له لێنینگراد و ئۆرشەلیم له ئیسرائیل و نیویۆرک له ئامریکا، فیلادێلفیا و دەیان مۆزەخانەی گرینگی دیکه له جیهاندان و تەنها بەشێکی بچووک و کەم له ئاسەواره زێڕەکان، زێوەکان و قوڕینەکان له دەستی رێکخراوەی میراتی کولتووری پارێزگای کوردستاندایه.
ئەیووب بەم خەیانەته گەوره که بەڕێوەی برد، زەبرێکی کاریگەری له جەستەی مێژوو و رەسەنایەتی ناوچەی سەقز و کوردستان وەشاند و هەنووکەش ئاسەواری کردەوه تێکدەرانەکانی ئەیووب و تاقمه خۆفرۆشەکەی پاش ئەو هەموو ساڵه هەرماوه و به هۆی ئەو کاول کاریانەی ناوبراو، له زۆربەی بەشەکاندا به هیچ شێوەێک ناتواندرێت درێژه به لێکۆڵینەوه و گەڕان بدرێت و پرۆسەی دەرهێنانی هەموو قەڵاکه له گەڵ تەنگ و چەڵەمه بەرەو روو دەبێت.
به بڕوای شارەزایان و پسپۆڕانی رێکخراوەی میراتی کولتووری کوردستان، ئاسەواره قوڕینەکان و باقی ئاسەوارەکانی زێویه ئەوه نیشان ئەدەن که له نێوەڕاستی سەدەی هەشتەمی پێش زایین تا سەرەتاکانی دەسەڵاتداری هەخامەنێشییەکان، ژیان لەم قەڵا بەردەوام بوه و پاش به دەسەڵات گەیشتنی داریوشی هەخامەنشی و هێرش کردن بۆ سەر ناوچەی سەقز، ژیان لەم قەڵادا کۆتایی پێهات.