27/04/2026
باسی سێ ئەشکەنجەدانی قورس دەکەین کە لە ماوەکانی پێشوودا لە ئەوروپا و چەند وڵاتێک بەکارهاتوون.باسێکی....
یەکەم( زەی ڕاک) یەکێکە لە بەناوبانگترین ئامڕازەکانی ئەشکەنجە لە مێژووی کۆنی ئەوروپادا بەتایبەت لە سەردەمی ناوەڕاست و سەردەمی دادگاکانی (ئینکویزشن).. کەسەکە دەخرایە سەر ئامڕازێکی چوارچێوەی دارین یاخود ئاسن دەست و پێی بە توندی دەبەسترا بە دوولای جیاوازدا، پاشان ئامڕازەکە بە هێواشی دەکشێنرا بۆ ئەوەی جەستەی بکشێت، دواجار دەبووە هۆی پچرانی ماسوولکە هەتاکو مردن...
دووەم( زەی جوداس کڕادڵی) ئەمەشیان یەکێکە لە ئامڕازە کۆنەکانی ئەشکەنجەدان لەسەردەمی ناوەڕاست و دادگاکانی ئەوروپادا بەکارهاتووە، کەسەکە دەخرایە سەر کورسیێکی پۆینتدار واتە شێوازێکی سێگۆشەی هەبوو ئەو سێگۆشە داخرایە نێوان پێیەکان و ناوچەی هەستیاریەوە دواتر بە هێواشی کەسەکە دادەبەزیە سەر ئەو ئامڕازە و هەردوو قاچی دەکرانەوە ئەم ئەشکەنجەیە زۆر بە ئازار بوو بۆ ناوچەی هەستیاری و لەگەڵ پشتی زۆربەی کات بۆ سزادان یان دانپێدانان یان ترساندن بەکاردەهات لە ئؽستادا قەدەغە کراوە و دژی مافی مرۆڤە...
سێیەم( ستراپادۆ) ئەمیش یەکێکە لە ئەشکەنجە کۆنەکانی سەردەمی ناوەڕاست،، ئەمەیان دەستی کەسەکە لە پشتەوە بە توندی دەبەسترایەوە و پاشان بە ئاڕاستەی سەرەوە هەڵدەبەسترێت وەک ئەوەی هەڵیکێشی بەدارێکدا بە تووندی ئەمەش دەبووە هۆی ئەوەی شان و مل و پشت و فشارێکی زۆر ببینێت،، ئەم ئەشکەنجە زیاتر بۆ مەبەستی ئەوە بووە زانیاری لە کەسەکە وەربگرن یان دان بە تاواندا بنێت، بەڵام ئەم شێوازە زۆر ئازاردەر بوو بەڵام ئێستا لەزۆربەی یاسا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ قەدەغەکراوە... لە مێژوودا ئەشکەنجەی جیاواز زۆر بووە بەڵام هەندێکیان وەک چیرۆک و ئەفسانە باسکراون هیچ بەڵگەیەک یاخود زانیارێکی ڕاستی نابینێرێت وەک ئەفسانەی بەڵام ئەم سێ ئەشکەنجە زۆر بەکارهاتوون ڕاستین ئەگەر پێویستت بە بەڵگە یاخود سەرچاوە بوو ئاگادارمان بکەوە زۆر سووپاس بۆ هاوکاری و پشگیریتان❤️✨