16/04/2026
ئاگادارییەک‼️
لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ...
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری سەرجەم هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس ( پزیشکی، پزیشکى ددان، دەرمانسازی) دەکات ئەوانەى لە دەرەوەی وڵات خوێندنیان تەواوکردوە، تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی پزیشکی (گشتی، ددان، دەرمانسازی) دەرەوەی وڵات لە هەفتەی یەکەمی مانگی (٥)ی داهاتوو لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە ئەمڕۆوە خوێندکاران/ قوتابیان لە کاتی تەواوبونی مامەڵەیان، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بکەن بۆ وەرگرتنی نوسراوی خۆتۆمارکردن لە تاقیکردنەوەکان.