08/03/2026
سعوودیە ڕۆژانە 500 ڤیزای عومرە بە عێراق دەبەخشێت
لە بڕیارێکی نوێدا کە وەک مژدەیەک بۆ ئارەزوومەندانی سەردانی ماڵی خودا دادەنرێت، دەستەی باڵای حەج و عومرە ڕایگەیاند کە سەرۆکی دەستەکە، شێخ سامی مەسعوودی، توانیویەتی ڕەزامەندی لایەنی سعوودی بەدەستبهێنێت بۆ تەرخانکردنی 500 ڤیزای ڕۆژانە بۆ عێراقییەکان، سەرەڕای توندکردنەوەی ڕێکارەکان لە ناوچەکەدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەستەکە، ئەم هەنگاوە دوای پەیوەندییە چڕەکانی شێخ مەسعوودی لەگەڵ وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودی هاتوووە، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە وەستانی گەشتە وشکانییەکان لە ڕێگەی دەروازەی عەرعەرەوە، کە خواستێکی زۆری هاوڵاتیانی لەسەرە بۆ وەرزی کۆچی 1447.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، دەستەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گەشتەکان تا کۆتایی هاتنی قەیرانە سیاسییەکانی ناوچەکە بەردەوام دەبن