Visit sulaimani

Visit sulaimani novel FORCED LANDING

18/07/2026

تێکشانی ورە و ویستی مرۆڤ بە هەر هۆکارێک بێت، دواجار بە دەم و هاندان نایەتەوە تایم، دۆخێکە وزە و توانا و هێزی ئەژنۆ نامێنێت و هەرگیز بەرەنگاری ناکرێت، تاکە بەختێک ڕوخانە، ڕوخان تا نەمان، ڕوخان تا دروستبوونەوە.

23/06/2026
09/04/2026

وا باسئەکرێت سەرۆک پارێزەری وڵاتە و گیانفیدایە بۆ گەلەکەی بەڵام لە ڕووە کردارییەکەیەوە گەل بێ ماف وەک قەڵخانێکی پۆڵایین پارێزگاری لە ئەو و تاقمەکەی ئەکەن و قوربانی بۆ کورسیەکەی ئەدەن.
عێراق و ئێرانی کۆن و تازە دوو نمونەی زیندوون بەڵام کەم یان زۆر لەسەرجەم وڵاتانی دنیا وابووە و وایە و وا ئەبێت.

09/04/2026

مرۆڤ زیندەوەرێکی سیاسی هەمەجۆری نا مەنتقییە، بۆ بەردەوامی مەحاڵ نازانێت، بەهابەنرخەکانی تەنها ئەوەندە کارییان پێدەکرێت کە دژی هاوکێشەکانی مانەوەی نابێتەوە، ئەگەرنا چۆن نەرم و دەوروبەر دۆستە ئاواش درندە و گۆشەگیرە.

پەتای ڤایرۆسی لوتبەرزی هەرچەند لەمێژەوە نەخۆشی پوکانەوەی مێشکی نەوە بۆ نەوە گواستۆتەوە و قەبارەی کەللەسەرەکانی لە شوێن پ...
09/04/2026

پەتای ڤایرۆسی لوتبەرزی هەرچەند لەمێژەوە نەخۆشی پوکانەوەی مێشکی نەوە بۆ نەوە گواستۆتەوە و قەبارەی کەللەسەرەکانی لە شوێن پێکان گەورەتر کردووە، بەڵام تا ئەمڕۆ ئاوڕ لە پێکوتەیەک یان لانی کەم چارەسەرێک نەدراوەتەوە.

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Visit sulaimani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share