28/10/2026
بەشداریکردنی سیڤان تراڤڵ لە سەردانی هەماهەنگیی گەشتیاری لە بەغداد
بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و بەهێزکردنی پەیوەندی و هاوکاریی نێوان کۆمپانیا گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆمپانیای سیڤان تراڤڵ بەشدار بوو لە سەردان و کۆبوونەوەکانی شاری بەغداد، لەگەڵ نوێنەرانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان و عێراق و کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان.
ئەم کۆبوونەوانە بە ئامانجی پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش، ڕێکخستنی کاروباری گەشتیاری، باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و دروستکردنی دەرفەتی نوێ بۆ پەرەپێدانی گەشتیاری ناوخۆیی و نێوان هەرێم و عێراق ئەنجام دران.
سیڤان تراڤڵ بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە گەشتیارییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییەکان، بە ئامانجی خزمەتکردنی باشتر بە گەشتیاران و پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار.
#گەشتوگوزار #بەغدا