Safar Alkhair Travel کۆمپانیای سەفەری خێر

Safar Alkhair Travel کۆمپانیای سەفەری خێر بۆ ئەنجامدانی حەج و عومرە بە تەواوی خزمەتگوزاریەکانەوە و دابین کردنی ڤیزاو تکتی فرۆکە بۆ وڵاتان

11/07/2025
10/07/2025
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته(( ئەو بەڕێزانەی پرسیار دەکەن و زانیاریان دەوێ دەربارەی چۆنیەتی و تێچوی چون بۆ عەمرە بەڕێ...
09/01/2025

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته
(( ئەو بەڕێزانەی پرسیار دەکەن و زانیاریان دەوێ دەربارەی چۆنیەتی و تێچوی چون بۆ عەمرە بەڕێگای ووشکانی (بە ئۆتۆمبێلی تایبەت ))
دەمەوێ لێرە هەندێک ڕونکردنەوە و زانیاری بدەم و بیخەمە بەر دیدی ئێوەی بەڕێز
بەڵام پێش هەموو شتێک پێویستە پێشتر بەندە پشت ببەستێ بە پەروەردگاری مەزن و نیەتی پاکی تێدابێ لەکارەکانی ... ، بۆئەوەی کارەکەی بەرەکەتداربێت و لەکۆتاییدا مایە بەخەسار نەگەڕێتەوە .

بابەتی یەکەم :
ئامادەکاری :
تەواوی ڕێکارەکانی توندوتۆڵی و سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکە ڕەچاو بگیرێ و کاری بۆ بکرێ لە (تایەی تازە ـ فیتپم ـ قایشی بزوێنەر ـ پاتری ـ لایتەکان ـ توندوتۆڵی ژێرەکەی ـ ڕۆنی تازەی بزوێنەر کە بتوانێ 5 بۆ 6 هەزار (کم)ی پێ بڕوا ـ ڕۆنی گێڕ ـ کەرستەی ئیشکردن (عدد) ... .

بابەتی دووهەم :
دابینکردنی ئوتێل :
باشتر وایە پێش سەفر کردن شوێنی حەوانەوە (ئوتێل)ی هەردوو شاری مدینە و مەکە ئامادە بکەیت ، چ لە ڕێگای کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە وە چ لە ڕێگای کەسێکی نزیکتەوە وە چ لە ڕێگای مەندوبە عەرەبەکانی ئەو بوارە کە لە فیسبوک دەدۆزرێنەوە .
دوای ئەوەی کە بەڵێنی ئامادەکردنی ژورت پێ دەدەن و پێت دەڵێن لە ئوتێل (فڵان) ژورت بۆ گیراوە ، یەکەم شت داوای ژمارەی حجزی ژورەکەی لێبکە ، دووهەم شت پارە نادەیت تاکو دەگەیتە ئەو ئوتێلە و کلیلی ژورەکەت پێ دەدەن ، سێهەم شت ئەگەر ئوتێل و ژورەکەت ئەو شێوە و مواسەفاتە نەبوو کە بەڵێنیان پێ دابوی بۆت هەیە نەتەوێت و داوای جۆرێکی تر بکەی کە پێشتر لەسەری ڕێک کەوتون .

بابەتی سێهەم :
تێچوی سەفەر :
هەندێک تێچوو (نرخ) هەیە کە جێگیرن و هەموو کەسێک دەبێ ئەو بڕە پارەیە بدات وەک :
1ـ فيزا بۆ هەموو کەسێکی گەورە و بچوک 135 $ .

2ـ ( 66.000 دینار بۆ کەسانی گەورە) بەشی حەج و عەمرەی عراقی وەری دەگرێ لە سنوری عرعر .

3ـ ( 33.000 دینار بۆ منداڵی خوار سێ ساڵ ) بەشی حەج و عەمرەی عراقی وەری دەگرێ لە سنوری عرعر .

4ـ (25.000 دينار) بۆ خروجیەی ئۆتۆمبێل کاتی دەرچون لە عراق لایەنی عراقی وەری دەگرێ لە سنوری عرعر (ئەگەر دفتر خروجیة شت پێ بێت ئەو بڕە پارەیە هەر وەردەگرن) .

5ـ کاتی گەڕانەوە بۆ عراق ( 25.000 دينار) لایەنی عراقی وەری دەگرێ لە سنوری عرعر .

6ـ وەصڵێک بە 1.250 دینار لایەنی عراقی وەری دەگرێ لە سنور کاتی دەرچون لە عراق .

7ـ بڕی 10.000 بۆ 15.000 دینار کرێکار و فەرمانبەرانی بازگە لە سنور لە بەشی عراق وەری دەگرن بەناوی (یارمەتی و شیرینی) .

8ـ ( 138 ريال بۆ یەک هەفتە) بەشی بازگەی سعودی وەری دەگرن بەناوی تەئمیناتی ئۆتۆمبێل .

9ـ بەنزین بۆ چون و هاتنەوە ( بەپێی جۆری ئۆتۆمبێل) .
(تێبینی : لترێک بەنزینی جۆری سەوز لە سعودیە بە 2.18 ریالە کە دەکاتە 872 دیناری عراقی ) .

ئەوشتانەی باسمانکردن شتانێکی حەتمی و چەسپاون دەبێ بکرێن .
بەڵام هەندێک خەرجی تر هەیە کە دواتر باسیان دەکەم ئەوانە شتانێکن نرخ و شوێن و کاتیان دەگۆڕێ و دەکرێ هەندێکیان نەکرێن و هەندێکیان بەگوێرەی ویست و حەز... کەم و زۆری بەکاربهێندرێ وەک :

1ـ ئوتێل : نرخی ئوتێل جێگر نیە . نرخەکان بەپێی دور و نزیکی لە مزگەوت و پاکی و خزمەتگوزاریەکانی دەگۆڕێ ، نرخی ئوتێلی [مامناوەندی] ژوری سیانی و چواری و پێنج کەسی لە شاری (مدینە) نزیکەی 200 ریالە ، لە شاری (مەکە) نزیکی 130 ریالە .

2ـ خواردن : تێچوی کڕینی خواردنی (مامناوەندی) بۆ یەک کەس بۆ سێ ژەم لە ڕۆژێکدا نزیکی 40 بۆ 50 ریالە ، ئەگەریش خێزانێک بن یاخود چەند هاوڕێیەک و لەناو ژوری ئوتێل ئامادە بکرێ زۆر کەمترە لەوەی لەبازاڕ بکڕدرێ .

3ـ ( نزیکی 50 ریال بۆ شەوێک) ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی ئوتێل یاخود لە نزیک ئوتێل .(هه‌ندێك ئوتێلیش شوێنی وه‌ستانی ئؤتؤمبێلیان خؤڕاییه‌)
[ ئەگەریش پرسیار بکەن و بگەڕێن ئەوا گەراجی خۆڕایی بێ بەرامبەر هەیە بەڵام لەوانەیە 5 بۆ 8 کم دوربێت لە ئوتێل]
تێبینی : بەهیج جۆرێک ئۆتۆمبێل لە سەر شەقام و شۆستە و کەلاوە خانوو و بەردەرگای ئوتێل و ماڵان ... مەوەستێنن چونکە قەدەغەیە و لێپرسینەوەی لێ دەکرێ .

4ـ خورمای عەجوە جۆری باش و تەڕ و تازە کیلۆی بە نزیکی 20 ریالە .

5ـ کیلۆی میوە (سێو ـ پرتقال ـ ترێ ـ کاڵەک ... ) نزیکی 5 ریالە .

6ـ سیمکارتی بێ باڵانس خۆڕاییە .

7ـ کەمترین باڵانس بۆ سیمکارت بە 20 ریالە بۆ ( 17 خولەک بۆ پەیوەندی ناوخۆ) .

8ـ باڵانس بۆ نزیکەی مانگێک (پەیوەندی ناوخۆ و 40 گێگا انترنیت) بە 100 بۆ 120 ریالە .

بابەتی چوارەم :
زانیاری ڕێگا :
1ـ چی پی اس بەکار بهێنە بۆ ئەوەی شوێنەکانت پێ بڵێ و ڕێگا وون نەکەیت (باشترین بەرنامەش waze ))ـە یان لە سەرەتای ماڵەوە شاری مدینە بنوسە و لەگەڵی بڕۆ یاخود قۆناغ بە قۆناغ شوێنەکان بنوسە و شوێنی بکەوە .

2ـ بۆ نمونە ئەگەر لە شاری سلێمانیەوە سەفەر بکەیت :
سلێمانی بۆ کرکۆک بۆ تکریت بۆ سامرا بۆ رمادي بۆ نخیب بۆ سنور {بازگەی عرعری سنوری} (835 کم)ـە بە نزیکی 10 کاتژمێر دەبڕدرێت بە ڕاوەستانەکانی نانخواردن و نوێژکردن و بەنزین تێکردنەوە....

3ـ لەهەر شوێنێکی ڕێگا گەیشتیت بە بانزینخانە ئەوا تانکی ئۆتۆمبێلەکەت پڕ بکە و مەڵێ جارێ پێمە چونکە شوێنی وا هەیە چوار کاتژمێر دەڕوێت ناگەیتە بەنزینخانە وەک لە دەشتی رمادی و نخیب بۆ سنور .

4ـ خواردن و خواردنەوەی لانی کەم دوو ڕۆژ لەگەڵ خۆت ببە بۆ ئەوەی لە ڕێگا زۆر پێویستت بە وەستان نەبێت لە چیشتخانە و خواردنگەکان .

5ـ دوای ئەوەی لە سنور لەهەردوو بەشەکانی عراق و سعودیە تەواوی پشکنین و ڕێکارە یاساییەکان تەواو دەبێت کە لەوانەیە دوو کاتژمێر بخایەنێ نزیکی (5کم) لە خاکی سعودیە دەڕۆیت دەگەیتە شوێنی حەوانەوە (کە بریتیە لە مزگەوت و خواردنگە و چایخانە و ڕۆنگۆڕ و پەنچەرچی و مۆڵ و مارکێت...) لەوێ گەر بتەوێ ئیسراحەت دەکەیت و کەمێک دەخەویت و بانزین تێدەکەیت و بەڕێ دەکەوی .

6ـ دواتر بەڕێ دەکەوی و جار جار دەگەیتە شوێنی ئیسراحەتی تر لە ڕێگای شاری عرعر و سکاکا و حائل کە ڕێگای شاری مەدینەن گەر بتەوێ ئیسراحەت دەکەیت گەر نا دەبێ بانزین تێبکەیت و فەرامۆشی نەکەیت .

7ـ گرنگترین شوێن بۆ بەنزین تێکردن کە نابێ فەرامۆش بکرێ لە دەرەوەی شاری حائل ـە کە لەوێوە تاکو شاری مدینە نزیکی 435 کم ـە هیچ بەنزینخانەیەکی لێ نیە .

8ـ تەواوی ڕێگای نێوانی سنوری عرعر تاکو شاری مدیە نزیکی 1100 کم ـە و بە نزیکی 11 کاتژمێر دەبڕدرێت .

9ـ لە شاری مدینە کە بەرەوە مکە بڕۆیت پێشتر لە چی پی اس بنوسە (میقات ابیار علي) کە نزیکی 20خولەک دورە و لەوێ روکنی یەکەمی عەمرە دەست پێ دەکەیت کە نیەتە و دەچیتە ناو احرامەوە .

10ـ دوای تەواوبونت لە (ابیار علي) لە چی پی اس ناوی ئەو ئوتێلە بنوسە کە لە مەکە بۆت ئامادە کراوە بەرەوە مەکە بەڕێ دەکەوی کە نزیکەی 435 کم ـە ، دواتر کارەکانی تری ناو مەکە ئەنجام دەدەرێ .

11ـ لە ڕێگای مدینە بۆ مەکە خواردنگە و بانزیخانەی زۆری لێیە و پەکت ناکەوێ .

12ـ لەناو شاری مەدینە و مەکە دەتوانی بە ئۆتۆمبێلی خۆت سەردانی شوێنە پیرۆز و مێژوییەکان بکەی بەنوسینی ناوی شوێن لە چی پی اس و گرتنە بەری ڕێگای نەخشەکە .

13ـ لەگەڕانەوەش بۆ ووڵاتی خۆت بەهەمان جۆر و دوری و ڕێنماییەکان ... .

تێبینــــــی :
1ـ هەموو جۆرێکی ئۆتۆمبێلی [تایبەت] (هەر ڕەنگێک و هەر مۆدێل و هەر جۆرێک بێت) ڕێگا پێدراوە بۆ سەفەری ووڵاتی سعودیە .
2ـ هەموو کاتێک 100 $ = لەنێوانی 370 ریال بۆ 376 ریالی سعودیە و جێگیر نیە .

بەهیوای سود بۆ گشت لایەک

هەرکەسێک پرسیای هەبوو یان ڕونکردنەوەی زیاتری ویست ئەوا من لە خزمەتدام بەپێی توانا و بەپێی شارەزایم وەڵام دەدەمەوە ان شاء اللە .

هـاوسـەرفـرمـان بـن بـۆ گـەشـتـێـکی ئـیـمـانـیسـلـیـمانـی 07701564456سـەید سادق 07701981488پـێـنـجـوێـن  07701360043تـاس...
18/12/2024

هـاوسـەرفـرمـان بـن بـۆ گـەشـتـێـکی ئـیـمـانـی
سـلـیـمانـی
07701564456
سـەید سادق 07701981488
پـێـنـجـوێـن 07701360043
تـاسـڵـوجـە 07721069586
دووکان 07719915390

سـەردانـی کـردنـی عـومرەکـارانـی خـۆشـەویـسـت بـۆ ئـەشـکەوتـی سـەور و کـێوی عـەرەفـات
15/12/2024

سـەردانـی کـردنـی عـومرەکـارانـی خـۆشـەویـسـت
بـۆ ئـەشـکەوتـی سـەور و کـێوی عـەرەفـات

بـاشـتـریـن گـەڕانـەوە  گـەڕانـەوەیـە بـۆ لای خـوا الـــلـــە گـــیــانعـومـرەمـان قـبـوڵ بـکـات وبـیـکات بـەنـسـیـبـی ه...
12/12/2024

بـاشـتـریـن گـەڕانـەوە
گـەڕانـەوەیـە بـۆ لای خـوا

الـــلـــە گـــیــان
عـومـرەمـان قـبـوڵ بـکـات و
بـیـکات بـەنـسـیـبـی هـەمـوو کەسـێـك

الحمد اللە عومرە کارانی خۆشەویست   بەڕێ دەکەوین بەرەو شاری  مەککەی  پیرۆز  بۆ بەجێهێنانی  عومرە اللە گیان لێمان  قبوڵ بک...
11/12/2024

الحمد اللە عومرە کارانی خۆشەویست
بەڕێ دەکەوین بەرەو شاری مەککەی پیرۆز بۆ بەجێهێنانی عومرە اللە گیان لێمان قبوڵ بکات

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 19:00
Tuesday 08:00 - 19:00
Wednesday 08:00 - 19:00
Thursday 08:00 - 19:00
Saturday 08:00 - 19:00
Sunday 08:00 - 19:00

Telephone

+9647701564456

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Safar Alkhair Travel کۆمپانیای سەفەری خێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Safar Alkhair Travel کۆمپانیای سەفەری خێر:

Share

Category