17/04/2026
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە زنجیرەیەک سزای توندی ڕاگەیاند بۆ ئەو کەسانەی بەبێ "ڕێپێدانی فەرمی" (تەصریح) فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن یان هاوکاری سەرپێچیکاران دەکەن.
گرنگترین خاڵەکانی ئەم بڕیارە نوێیانە بریتین لە:
• سزای دارایی بۆ حاجیان: هەر کەسێک بەبێ مۆڵەت حەج بکات یان بچێتە ناو مۆڵگەکانی حەج، بە بڕی (٢٠,٠٠٠) ڕیاڵ سزا دەدرێت.
• سزا بۆ هاوکاران و کۆمپانیاکان: هەر کەسێک (کەس یان دامەزراوە) هاوکاری گواستنەوە، حەواندنەوە، یان دابینکردنی ڤیزای جۆراوجۆر بۆ کەسانی بێ مۆڵەت بکات، سزاکەی دەگاتە (١٠٠,٠٠٠) ڕیاڵ.
• دیپۆرتکردنەوە: ئەو بیانیانەی سەرپێچی دەکەن، دەردەکرێن بۆ وڵاتەکەی خۆیان و بۆ ماوەی (١٠) ساڵ بۆیان نییە بگەڕێنەوە ناو خاکی سعودیە.
• دەستبەسەرداگرتن: دادگا دەتوانێت دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێل و هۆکارانەی گواستنەوەدا بگرێت کە بۆ ئەم مەبەستە بەکارهێنراون.
#حەج #عەمرە #سەفەر #ئاگاداری #گەشتوگوزار #سعودیە