
11/01/2024
ڕێنمایهكانی كۆمپانیاكهمان ئهوانهی گهشت دهكهن بهڕێی وشكان لهگهڵمان.:
✅گەشتی پاس بریتیە لە 13 ڕۆژ کە 7 ڕۆژ لەمەککە دەمێنیتەوە و 2 ڕۆژیش لەمەدینە،باقی ڕۆژەکانی تر بۆ ڕێگایە.
✅ماوەی گەشتە 35 بۆ 40 کاتژمێری پێ دەچێت،مانەوە لەحائل لەمزگەوت دەبێت نەوەک هۆتێل.
✅ئاوی زەم زەم لەلایەن کۆمپانیا دابین ناکرێت.واتە عەمرەکار ئەبێ خۆی ئاو بهێنێتەوە.
✅عەمرەکار ڕێگەی پێ نادرێ لەیەک دەبەی 10 زیاتر ئاو بهێنێت.
✅بۆ بابەتی وەرگرتنی رەوزەی مەدینە تەواوی توانای خۆمان سەرف دەکەین،لەکاتی وەرنەگرتن کۆمپانیا بەرپرس نیە.
✅هەندێ کات بەهۆی قەرەباڵغی و پشوەکان و ڕەمەزان گەر ئۆتێل لەمەدینە بەردەست نەبێت ڕاستەوخۆ دەچینە مەککەی پیرۆز.
✅مەطبەعەی قورئان لەچوارچێوەی مەزارات،بەهۆی کەمی کاتی کردنەوەی زۆرجار قورئان بەر عومرەکار ناکەوێ.
✅عومرەی دووەم لەسەر کۆمپانیا نیە بەڵکو لەسەر خودی عومرەکار خۆیەتی.
✅سێ ژەم خواردنی ناو هۆتێلەکان لەلایەن کۆمپانیاوە دابین دەکرێت وە هی ڕێگاکان لەسەر خودی عەمرەکارە.
✅ژووری تایبەت نیە تەنها بۆ کەسێک نەبێت کەپارەی ژووری تایبەتی داوە.
✅بۆ هیچ عەمرەکارێک نیە تەداخولی کاروباری شۆفێر بکا.