كۆمپانیای سروشتی عەرەفە بۆ حەج و عەمرە

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • كۆمپانیای سروشتی عەرەفە بۆ حەج و عەمرە

كۆمپانیای سروشتی عەرەفە بۆ حەج و عەمرە کۆمپانیای سروشت خۆراسانی بۆ حەج وعومرە

18/11/2025

پەلە بکەن بۆ گەشتی عومرە
لە ٢٥تا٣٠ی مانگی ١١
0750 285 50 30
0750 285 50 40

05/11/2025

گەشتی عومرە لە15 تا20ی مانگی11 بە پاس
بە فڕۆکە لە 20 مانگی11
پەلە بکەن ناوتان تۆمار بکەن
0750 285 50 30
0750 285 50 40

13/07/2025

رۆژی چوارشەممە ١٦\٧\٢٠٢٥ گەشتەکانی عومڕە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان رێنماییەکانی وەرزی عومڕەی ئەمساڵ ٢٠٢٥ -٢٠٢٦ بڵاو دەکاتەوە

دوای ئامادەکردنی پرۆژەیەک و پەسەندکردنی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی بەرەو پێشبردنی پرۆسەی عومڕە لە هەرێمی کوردستان و خزمەتکردنی عومڕەکاران بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ڕێنمایی و مەرجەکانی ئەو کۆمپانیانەی رێکخستەوە تاوەکوو لە زووترین کاتدا گەشتەکانی عومڕە دەستپێبکەنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە راگەیندراوێکدا داوا لە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە ئەوانەی بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە لە رۆژی سێشەممەوە بەرواری ١٥\٧\٢٠٢٥ سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی گرێبەست و دوای ئەنجامدانی گرێبەست کۆمپانیاکان دەتوانن لە رۆژی ١٦\٧\٢٠٢٥ دەست بە گەشتی عومڕە بکەنەوە بە رێگای وشکانی هەروەها لە رۆژی هەینی ١٨\٧\٢٠٢٥ دەتوانن بە رێگای ئاسمانی گەشتەکانیان دەستپێبکەنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە هەروەها داوا لە کۆمپانیاکانی بەرنامەفرۆشی عومڕە دەکاتەوە کە ئەوانیش دەتوانن لە رۆژی سێ شەممەوە بەرواری ١٥\٧\٢٠٢٥ سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەر و ئەنجامدانی گرێبەست و دەتوانن دوای تەواوکردنی مامەڵەکانیان لە رۆژی ١٦\٧\٢٠٢٥ دەست بە گەشتەکانی عومڕە بکەنەوە بە رێگای وشکانی هەروەها لە رۆژی ١٨\٧\٢٠٢٥ دەتوانن بە رێگای ئاسمانی لە رێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە دەست بە گەشتەکان بە رێگای ئاسمانی بکەنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەح و عومڕە داوا لە کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە و کۆمپانیاکانی بەرنامەفرۆش دەکاتەوە کە تەواوی پێداویستییەکانی گرێبەست لەگەڵ خۆیان بهێنن چونکە هیچ گرێبەستێک ئەنجام نادرێت ئەگەر پێداویستییەکان تەواو نەبن

لە کۆتایدا بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئەوانەی خوازیارن گەشتی عومڕە ئەنجام بدەن لەکاتی چوونیان بۆ کۆمپانیاکانی گەشتی عومڕە داوای مۆڵەتی فەرمییان لێ بکەن و ئەگەر مۆڵەتیان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە وەرنەگرتبوو بە هیچ شێوەیەک گەشتی لەگەڵدا نەکەن هەر بۆ ئەم مەبەستەیش بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە مۆڵەتی کارکردن بە شێوەی تابلۆی هەڵواسراو دەداتە هەموو ئەو کۆمپانیانەی کە گرێبەست دەکەن.

بەشێک لە وێنەی عومرەکاران د. مەزهەر خۆراسانی لە کاتی ڕێنمایی کردنی عومرەکارانی کۆمپانیای سروشت خۆراسانی
08/04/2025

بەشێک لە وێنەی عومرەکاران
د. مەزهەر خۆراسانی لە کاتی ڕێنمایی کردنی
عومرەکارانی کۆمپانیای سروشت خۆراسانی

07/04/2025
21/03/2025
 #ره‌مه‌زانتان پیرۆز به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسلمانانی جیهان و كوردستان خانه‌و...
28/02/2025

#ره‌مه‌زانتان پیرۆز
به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسلمانانی جیهان و كوردستان خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و مامۆستایانی ئاینی و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ین ، له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین رۆژوو و په‌رستشی هه‌مووان قبول بكات" ئه‌م مانگه‌ ره‌مه‌زان مانگی به‌زه‌ییی و لێبورده‌یی و چاكه‌یه‌" ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ به‌هێزكردنی به‌هاكانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیان .. مانگی ره‌مه‌زانتان پیرۆز.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی كه‌نال سروشت
د.مه‌زهه‌ر خۆراسانی

سلام عليكم..ئاگاداریەک لە نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر ٫ئاگاداری گشت هاولاتیانی هەولێر ودەوروبەری دە کە ینەوە ئ...
24/01/2025

سلام عليكم..
ئاگاداریەک لە نووسینگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر ٫
ئاگاداری گشت هاولاتیانی هەولێر ودەوروبەری دە کە ینەوە ئەوانەی کە ناویان دەرچوە بۆ سەرفەری حەجی ئەم ساڵ٢٠٢٥
رۆژی یەک شەمە 1/٢٦ سه ردانى ئەو بەنکە تەندروستیانە بکەن کەوا
لە خوارەوە ناویان هاتوە بۆ پر کردنەوەی فۆرمی پشکنینی توانــا سازی جەستەیی ٫٫
بۆ زانیاری هەر حاجیەکی بەرێز ئەو فۆرمە پر نەکاتەوە پاسپۆرتی ڤیزا ناکرێت وبێ بەش دەبی لە حەج٫
◦ ناوی بەنکە تەندروستیەکان
✓ ١-بنکەی تەندروستی مەلا فەندی. هەولێر
✓ بنکەی تەندروستی برایەتی. هەولێر
✓ بنکەی تەندروستی ئازادی. هەولێر
✓ بنکەی تەندروستی نازدار بامەرنی. هەولێر

✓ بنکەی تەندروستی شەقلاوە. شەقلاوە

تایبەتە بە حاجیانی سنووری شەقلاوە ودەوروبەری

✓ بنکەی تەندروستی کۆیە٫. کۆیە
تایبەت بە حاجیانی کۆیە وتەق تەق ودەوروبەری

تکایە لە کاتی سەردانی کردنی بەنکەی تەندروستی. پێویستە
ئەو بەلگە نامە فەرمیەتان لا بێت٫

١- دوو وێنەی رەنگاورەنگ(معامله)

٢-کارتی نیشتیمانی یان ناسنامەی باری کەسی
ــ....ــ....ــــ
نووسينگەی حەج وعومرەی پارێزگای هەولێر

09/01/2025

گه شتى ٢٣/١٢

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when كۆمپانیای سروشتی عەرەفە بۆ حەج و عەمرە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category