15/03/2020
دواین گۆڕانکارییەکان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل 15-3-2020
هاووڵاتیانی بەڕێز،
بە رەچاوكردنی دوایین رێنماییەكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کاتی گەشتكردن بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل، پێویستە ئەم خاڵانە لەبەرچاو بگیرێت لەلایەن گەشتیارانەوە؛
هەر کەسێك کە دێتە هەولێر، هاووڵاتی هەر وڵاتێك بێت، کە لە ماوەی ٣٠ رۆژی رابردوودا سەردانی یەكێك لەم وڵاتانەی خوارەوەی کردبێت، لە کاتی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی ئەربیل، راستەوخۆ رێنماییەكانی كەرەنتینەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
ئەو وڵاتانە بریتیین لە؛
ئیتالیا، بەلجیکا، هەنگاریا، کڕواتیا، قوبرس، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، یۆنان، ئەلبانیا، لیتوانیا، لۆکسمبۆرگ، ماڵتا، هۆڵەندا، چیك، پۆڵەندا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاكیا، سلۆڤینیا، فینلەندا، ئیسپانیا، سوێد، بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا، بەریتانیا، ئێرلەندا، نەرویج، سڕبیا، مۆنتینێگرۆ، بولگاریا، نەمسا، سویسرا، لبنان و لاتڤیا.
ئەم رێنماییانەی سەرەوە وەفدە فەرمییەكان و دیپلۆماتکاران ناگریتەوە.
ئەم هێڵە ئاسمانییانەی تاکو ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/١٥ بەردەوامن لەسەر گەشتەكانیان، بەڵام سەرەرای ئەمەش، پێشنیاری ئەوە بۆ گەشتیاران دەکەین کە بەر لە گەشتكردن، پەیوەندی بەو هێڵە ئاسمانییەوە بکەن کە لە رێگەیەوە گەشتەکەیان ئەنجام دەدەن.
ئەو هێڵە ئاسمانییانەی کە بەردەوامن لەسەر گەشتەکانیان تاكو ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/١٥؛
هێڵی ئاسمانی قەتەری – دەوحە
هێڵی ئاسمانی رۆیاڵ جۆردەنیان – عەممان – لە رێكەوتی ٢٠٢٠/٣/١٧ گەشتەكانی دەوەستێت.
هێڵی ئاسمانی نەمساوی – ڤیەننا
هێڵی ئاسمانی ئێر عەرەبییە – شاریقە – لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٣/١٧ گەشتەكانی دەوەستێت. دوایین گەشتی لە ٢٠٢٠/٣/١٦ ئەنجام دەدات.
هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی – دوبەی – لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٣/١٧ گەشتەكانی دەوەستێت. دوایین گەشتی لە ٢٠٢٠/٣/١٦ ئەنجام دەدات.
هێڵی ئاسمانی مسڕییە – قاهیرە
هێڵی ئاسمانی سەن ئیکسپرێس – دۆسلدۆرف
هێڵی ئاسمانی فلای ئەربیل – سەرجەم گەشتەكانی بۆ سەرجەم شوێنەكان وەستاون، تەنها گەشتی ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/١٥ کاتژمێر ١٩:٠٠ بۆ شای ئەسینای یۆنان ئەنجام دەدات و دواتر دەوەستێت.
هێڵی ئاسمانی میدڵ ئیست – لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٣/١٦ ەوە گەشتەکانی دەوەستێت و لە کاتی ئێستادا تەنها هاووڵاتیانی لبنانی بۆیان هەیە کە گەشتی لە رێگەیەوە ئەنجام بدەن.
ئەم هێڵە ئاسمانییانەی خوارەوە گەشتەکانیان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل وەستاندووە:
لە رێکەوتی ٢٠٢٠/٣/١٤ ەوە، گەشتە نێوخۆییەکان بە چوون و هاتنەوە لە لایەن هەریەك لە هێڵی ئاسمانی ئەلعێڕاقییە و هێڵی ئاسمانی فلای بەغداد بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل وەستاون.
هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر لە تەهرانەوە وەستاوە.
هێڵی ئاسمانی شام وینگس وەستاوە. ئەم هێڵە تەنها دوو ٢ گەشت ئەنجام دەدات لە رێکەوتەكانی ٢٠٢٠/٣/١٧ و ٢٠٢٠/٣/٢٣، ئەوانیش تەنها بۆ هاووڵاتیانی سووریان کە بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.
هەریەك لە هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیش ئێرلاین و پێگاسۆس و تەیڵ ویند و فلای ئەربیل گەشتەکانیان بۆ وڵاتی تورکیا تاکو رێکەوتی ٢٠٢٠/٣/٢٨ وەستاون.
هەریەك لە هێڵی ئاسمانی سعودیە و فلای ناس بۆ هەردوو شاری مەدینە و جەددە وەستاون.
هێڵی ئاسمانی گۆڵف ئێر بۆ وڵاتی بەحرێن وەستاوە.
هێڵی ئاسمانی ئازربایجان بۆ وڵاتی ئازربایجان وەستاوە.
http://erbilairport.com/ku/INFO06/F_INFO06_01_02.aspx?articleId=74