Bawar Travel & Tourism Company

Bawar Travel & Tourism Company کۆمپانیای باوەر بۆ فڕۆکەوانی و گەشت و گوزار بۆ ھەموو ولاتانی جیھان

31/07/2026
‎فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بە داخراوی دەمێنێتەوە  بڕیاری داخرانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستا...
22/05/2020

‎فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بە داخراوی دەمێنێتەوە بڕیاری داخرانی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەمڕۆ بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە درێژکرایەوە و تاوەکو 31/05/2020 هیچ گەشتێکی بازرگانی ئەنجامنادرێت.‎

✔️ئیتالیا فرۆکەخانەکان ئەکاتەوە لە ٣ مانگی داھاتوووئیتاڵیا لە ئاساییكردنەوەی ژیان بەردەوامە و بڕیاریدا فڕۆكەخانەكانیش بك...
21/05/2020

✔️ئیتالیا فرۆکەخانەکان ئەکاتەوە لە ٣ مانگی داھاتووو

ئیتاڵیا لە ئاساییكردنەوەی ژیان بەردەوامە و بڕیاریدا
فڕۆكەخانەكانیش بكاتەوە.

پاولا دی میكلی، وەزیری گواستنەوەی ئیتاڵیا بڵاوی كردووەتەوە، لە 3ی مانگی داھاتووەوە، كاری فڕۆكەخانەكانیان دەستپێدەكەنەوە و سەرجەم فڕۆكەخانەكان دەكەنەوە بۆ كاری گواستنەوەی ھەرێمی و نێودەوڵەتی. ئەوەش دوای ئەوەی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دایانخستبوو.

پێشتریش حكوومەتی ئیتاڵیا رایگەیاندبوو، سنوورەكانیان لەگەڵ ئەوروپا لە 3ی حوزەیرانی ئەمساڵ دەكەنەوە.

ئیتاڵیا یەك لەو وڵاتانەی ئەوروپا بوو كە زۆرترین زیانی بەھۆی كۆرۆنا بەركەوت، 227 ھەزار و 364 توشبووی كۆرۆنای ھەیە و 32 ھەزار و 330 كەسیش بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام رۆژ بە رۆژ ئامارەكانی قوربانییان لەو وڵاتە كەمدەبنەوە و لە راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر ڤایرۆسەكە نزیكبووەتەوە.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پێشوازی لە یەکەمین گەشتی راستەوخۆ لە ئەمریكاوە دەكات ئەمڕۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پێ...
21/05/2020

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پێشوازی لە یەکەمین گەشتی راستەوخۆ لە ئەمریكاوە دەكات

ئەمڕۆ، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پێشوازیی كرد لە گەشتێكی هێڵی ئاسمانی مسڕییە کە راستەوخۆ لە ویلایەتی واشتنتۆنی پایتەختی ئەمریکاوە هاتبوو. فڕۆكەی گەشتەکە لە جۆری بۆینگ ٩-٧٨٧ بوو و وەكو فڕۆكەیەكی دیپلۆماتی بە کۆدی فڕینی MS3052, کاتژمێر ١٠:٥٢ی بەیانی بە کاتی هەولێر گەیشت، ئەمەش دوای فڕینی ٩٦٥٦ کیلۆمەتر.
ماوەی ئەم گەشتە ١٠ کاتژمێر و ٣٣ خولەکی خایاند و بە درێژترین گەشت دادەنرێت كە تاکو ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل نیشتبێتەوە، لە وەتەی کرانەوەی تێرمیناڵە نوێیەكەی فڕۆكەخانە لە ساڵی ٢٠١١دا. گەشتەكە لە باکووری ویلایەتی واشنتۆنەوە فڕی و دواتر بە ئاسمانی باشووری ئایسلەندا تێپەڕی و دوای ئەویش بەرەو باشووری قاڕەی ئەوروپاوە هات و لە کۆتاییشدا لە هەولێر نیشتەوە.
لەم بارەیەوە، خاتوو تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل وتی: "سەرەڕای ئەم کاتە سەختە کە پێیدا تێپەڕ دەبین، ئەمە بە خاڵێكی گرنگ دادەنرێت لە مێژووی گەشەسەندنی فڕۆکەخانە و هەرێمەکەمان. ئەمە یەکەمین گەشتی لەم جۆرەیە، بەڵام جێگایەکی مێژوویی دەبێت لای ئێمە".
لە کاتی ئێستادا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بە رووی گەشتە بازرگانییەکانەوە داخراوە تاکو رێکەوتی ٢٢/٥/٢٠٢٠، بەپێ بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێڕاقی.

http://erbilairport.com/ku/INFO06/F_INFO06_01_02.aspx?articleId=82

Address

Nishtiman Building Floor, 2 Office No. 696
Irbil
44001_ERBIL

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Bawar Travel & Tourism Company posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category