31/05/2020
ئاگاداری بۆ قوتابیانی نیشتەجێی بەشەناوخۆیەکان
قوتابیانی ئازیز دوای ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا كۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی نێو کامپەس ھێنا بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ قوتابیانی بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سەلاحەدین ئاگادار دەكەینەوە لە بەیانی یەك شەمەوە سەردانی بەشەناوخۆییەكان بكەن بەمەبەستی بردنەوەی ئەو كەلوپەلانەی كە ماون لە بەشەناوخۆیی.
تێبینی:
١-قوتابیانی ئازیز کاتژمێر ٩:٠٠بەیانی تاکو ٠٥:٠٠ ئێوارە کراوەیە
٢-ناسنامەی کۆلێژتان پێ بێ ھەر لەوێ ئەستۆ پاکی دەکرێ
ت.ب/ بۆ ئەو قوتابیانی لە دەرەوەی پارێزگای ھەولێرن دەبێت سەردانی قائیمقامی خۆیان بکەن لەوێ رێگەپێدان وەربگرن بۆ ئەوەی داخلی پارێزگای ھەولێر بن ئەمە لەبەر قەدەغەی ھاتوو چۆی نێوان پارێزگاکان
تۆماری کۆلێژی ئاداب
٢٠٢٠/٥/٣١