Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA Kurdistan - Germany Friendship Association / KGFA Vision of the Association:
1. Working for improving and enhancing the abilities of women in different areas.
5.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا :- تاکە کۆمەڵەی قانونی و یاسایی و فەرمیە لە هەرێمی کوردستان.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانی :-مۆلەتی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کودرستان وەرگرتووە لە سالی ۲٠۱٥ .

پێناسەی کۆمەڵە :- بریتیە لە دەمەزراوەیەکی فەرمی و ناسیاسی، بێ لایەن کار دەکات بۆ پتەو کردنی پەیوەندیەکانی گەلی کوردستان لە گەل گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە زۆربەی بوارە جیاجیاکاندا

.
ئامانجی کۆمەڵە :-
۱ـ كار دەكات بۆ پتەو كردن و دروست كردنی پەیوەندی نێوان هەر دوو نەتەوە و گەلانی كوردستان و ئەلمانیا-ئەوروپا لە سەر ئاستی کلتوری و رۆشنبیری و زانستی و کۆمەلایەتی و تەندروستی .
۲ـ ناساندنی ناسنامەی میللەتی کورد و دۆزی رەوای نەتەوەکەمان بە گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا .
۳ـ بنیادنان و بەهێز کردنی پەیوەندیەکی باش و چالاك لە گەل دامەزراوەیەکانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپادا .
٤ـ هاوکاری کردن و پشتگیری کردنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کار و چالاکی مەدەنی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی لە ئەوروپا .
٥ـ هاوکاری و کارئاسانی کوردستانیەنی نیشتەجی ئەوروپا .
٦ـ زەمینە خۆش دەکەین بۆ ئەو دامەزراوە ئەوروپانەنی کە ئارەزوو دەکەن سەردانی کوردستان بکەن بۆ کاری مەدەنی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی و ئاشنا بوون بە سروشتی هەرێمی کوردستان هاوکاری و کار ئاسانیا پێشکەش دەکەین .
عیراق/ ھەرێمی کوردستان-ھەولێر

—————-

Kurdistan-Germany Friendship Association

Kurdistan and Europe -Germany Friendship Association is certified by Kurdistan Regional Government Ministry of Interior (MOI), depending on both articles number (7,8), law number (18) in (1993) of the associations with consideration of lawful conditions number (——) on (25/3/2015), The Kurdish-German Friendship Association is the only officially recognized association in the autonomous region of Kurdistan-Iraq. Our association contains numerous Members and volunteers who are working to serve the community and Kurdistan, and we have professional members who are working for running the work of the association in both Kurdistan and Europe-Germany. We have had different activities from the beginning of the association’s establishment, better and more activities are planned to be done in Kurdistan and Iraq through your respective organisation. Note: Association: Association is a non-governmental non-political institution that works for a better network and serving Kurdistan and Iraq and Europe in different areas. A better network with other nations abroad through cultural, educational, science, social, health and tourism.
2. Making a strong network with other associations, canters, and organizations inside and outside Iraq and Europe.
3. Facilitating the associations and organizations coming from abroad to run their activities inside Iraq and Europe.
4. Helping and serving children in different areas.
6. To recognize / look through the affirmations of the Kurds and the legitimizations of the people in Europe nearby.
7. For the establishment of a contact with the Europe organizations, centers and also the associations and would strengthen the contact with the authorities. 8. For the support and help of the Kurdish deputies to Europe for all civil work.
9. To help and simplify the work of the Kurds who migrate and live in Europe. Number of the members is 185 members, 103 of them male and 82 of them are female, The members in Association all volunteer . Our members are with different background, religion and political believes from different classes. Our association contains Seven (7) departments, which are: Sport, science, social( children-woman), education and art and Media, and each department has its head of the department and structure. Iraq/ Kurdistan Regional- Erbil

پرۆژەی سال ،خزمەتگوزاری راوێژکاری بەردەوامە ،پرۆژەیەکی تایبەتی کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیایە.((پلانی کارگیری و...
22/06/2025

پرۆژەی سال ،خزمەتگوزاری راوێژکاری بەردەوامە ،پرۆژەیەکی تایبەتی کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیایە.

((پلانی کارگیری و رێکخستنی کات هێمای سەرکەتنە)) .
ئەوە ناونیشانی خ*لی ئەم جارەی کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا بە هەمەهەنگی پەیمانگای لوتکەی کوردستان .
خ*لەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو ، ( ۲۹ ) بەژدار بوو ئامادە بوون لە خوولەکە ، خ*لەکە بە خۆرایی بوو .

بابەتەکانی خ*لەکە پێک هاتوون لە
مانەی خوارەووە :ـ

۱ـ دارشتنی پلانی ئامانجدار بۆ بەرەوپێشبردنی کارگیری کە لە لایەن مامۆستای زانکۆ د. شلێر نوری پێشکەش کرا .

۲ـ رێکخستنی کات و کاریگەریەکانی لە ژیانی رۆژانەدا کە لە لایەن مامۆستای زانکۆ پاوان اصغر پێشکەش کرا .

لە کۆتایی خوولەکە بڕوانامەی
بەشداریکردن بەخشرایە بەشداربووان.

بەشی راگەیاندنی کۆمەلە
22.6.2025

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا بە هەمەهەنگی لە گەل پەیمانگای لوتکەی کوردستان هەلدەستن  بەکردنەوەی خ*لێکی دوو رۆژە...
18/06/2025

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا بە هەمەهەنگی لە گەل پەیمانگای لوتکەی کوردستان هەلدەستن بەکردنەوەی خ*لێکی دوو رۆژەی تایبەت و گرینگ بەخۆرایی ، لە ژێر ناونیشانی ( پلانی کارگێری و رێکخستنی کات هێمای سەرکەوتنە ) ,بەژدار بووان لە کۆتایی خ*لەکەدا دەبنە خاوەن بروانامەی تایبەتی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا .

بابەتەکانی خ*لەکە پێک هاتوون لە مانەی خوارەووە :ـ

۱ـ دارشتنی پلانی ئامانجدار بۆ بەرەوپێشبردنی کارگیری .

۲ـ رێکخستنی کات و کاریگەریەکانی لە ژیانی رۆژانەدا .

خ*لەکە لەلایەن دکتۆری زانکۆ و شارەزا لە بوارەکەکان پێشکەش دەکرێت .

خ*لەکە لە رێکەوتی 21 - 22 / 6 / 2025 دەست پێدەکات .

کاتژمێر : 4:00 تا 5:30 ئێوارە .

ناونیشان : هەولێر ـ پەیمانگای لوتکەی کوردستان - فلکەی حی شورتە - تەنیشت دەرمانخانەی العلم

ناونوسین سنووردارە بۆ ماوەیەکی کاتی .
بۆ ناونوسین پەیوەندی بکە بە واتساپ یان نامە بۆ پەیجی کۆمەلە بنێرە .

WhatsApp: + 49 152 1727 2264
Facebook: Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

ئیستا پەلە بکەو ناوی خۆت تۆمار بکە..کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا هەلدەستێت بەکردنەوەی خ*لێکی دوو رۆژەی تایبەت و...
12/06/2025

ئیستا پەلە بکەو ناوی خۆت تۆمار بکە..
کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا هەلدەستێت بەکردنەوەی خ*لێکی دوو رۆژەی تایبەت و گرینگ بەخۆرایی ، لە ژێر ناونیشانی ( پلانی کارگێری و رێکخستنی کات هێمای سەرکەوتنە ) ,بەژدار بووان لە کۆتایی خ*لەکەدا دەبنە خاوەن بروانامەی تایبەتی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان و ئەلمانیا .

بابەتەکانی خ*لەکە پێک هاتوون لە مانەی خوارەووە :ـ

۱ـ دارشتنی پلانی ئامانجدار بۆ بەرەوپێشبردنی کارگیری .

۲ـ رێکخستنی کات و کاریگەریەکانی لە ژیانی رۆژانەدا .

خ*لەکە لەلایەن دکتۆری زانکۆ و شارەزا لە بوارەکەکان پێشکەش دەکرێت .
خ*لەکە لە رێکەوتی 21 - 22 / 6 / 2025 دەست پێدەکات .ناونوسین سنووردارە بۆ ماوەیەکی کاتی . بۆ ناونوسین پەیوەندی بکە بە واتساپ یان نامە بۆ پەیجی کۆمەلە بنێرە .

WhatsApp: + 49 152 1727 2264
Facebook: Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA

https://www.facebook.com/share/16jwKsDXdG/?mibextid=wwXIfr

گۆڤاری KDFدووەم ژمارەی گۆڤاری KDF ،لەلایەن کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا وە دەرچوو.کۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی وەرزیی...
09/06/2025

گۆڤاری KDF
دووەم ژمارەی گۆڤاری KDF ،لەلایەن کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا وە دەرچوو.
کۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتی وەرزییە، بە هەرسێ زمانی کوردی و ئەڵمانی و ئینگلیزی ،ئەم گۆڤارە درێژە پێدەری کارو پرۆژەکانی کۆمەڵەیە لەخزمەتکردن و گرنگیدا بە کولتوری کوردی و پەیوەندیە دۆستایەتیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەدا. وا گۆڤارەکە هەمووی هەدیە بۆ فرۆشتن نیە .
سوپاسی ستافی گۆڤارەکە دەکەین کە ماندوونەناسانە کاریان کرد بۆ دەرکردنی ژمارە دووی گۆڤارەکە ،وە سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کەهاوکارمان بوون بەسەرنج و تێبینیەکانیان...


#کوردستان #گۆڤار #کوردی

05/06/2025

جەژنتان پیرۆز بیت

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم،
هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە ماییەی کۆتایی هاتنی نەهامەتیەکان و
خۆشی و شادی بۆ هەموو ڵایەک.

ئەنجامدانی کۆبونەوەی گشتی ستافی کۆمەڵە ..رێکەوتی  2 / 6 / 2025 کۆبونەوەی ئەندامانی کۆمەڵەی دۆستایەت کوردستان ـ ئەلمانیا ...
03/06/2025

ئەنجامدانی کۆبونەوەی گشتی ستافی کۆمەڵە ..

رێکەوتی 2 / 6 / 2025 کۆبونەوەی ئەندامانی کۆمەڵەی دۆستایەت کوردستان ـ ئەلمانیا ئەنجامدرا ،
سەرەتا ( د. هێمن عمر ) سەرۆک کۆمەلە
بەخێرهاتنی ئەندامانی نوێی کۆمەلەی کرد ، وا سوپاسی هەموو ئەندامانی کۆمەلەی کرد کە لە ماوەیی شەش مانگی رابردوو کار و چالاکی زۆریان ئەنجامداوە ، بەتایبەت ئەنجامدانی مەراسیمی یادکردنەوە 10 سالەی دامەزراندنی کۆمەلە ، کەوا مەراسیمێکی جوان و رێك و پێك و
سەردەمیەنەیان رێکخستبوو ،

پاشان گفتوگۆ کرا لە سەر هەیکلی نوێی کۆمەلە و زیاد کردنی هەندێك بەشی ناو کۆمەلە و گۆنکاری لە بەش و ئەندامانی کۆمەلە کرا، بە مەبەستی زیاتر چالاک کردن کۆمەلە ،

هەر لە کۆبونەوەکەدا تیشك خرایە سەر چەندین تەوەر و و پلان دانرا بۆ شەش‌ مانگی داهاتو، و ئەم پلانانەش چەندین جوری چالاکی‌لەخۆیەوە دەگرێت وەکۆ ئەنجامدانی سمینار و وریکشوب و ئەنجامدانی خۆل، هەروەها باس لە پرۆژەیچالاکی راوێژکاری کرا ، کەلەم پروژەیەدا ڕاوێژ بە شێوەیەکی خۆبەخشانە پێشکەش دەکرێت بەتاکی خێزان لەبواری جوراوجورەکانی ژیانی مروڤ دا ، خۆلی پێگەیاندنی گەنجان و دوزینەوەی کاری چاك و خرابی سوشیالی و تاچەند گرنگە سوودی چاکەی و خرابەی، هەروەها چەندین خ*لی تریش وەک هاوکاری گەنجان و دووزینەوەی کار بۆ گەنجان و ئافرەتان و پێشخستنی ئافرەتان و چەندین بڕگەی ترمان خستە ڕوو.

بەرپرسی بەشی راگەیاندی کۆمەڵە
2025/6/3

31/05/2025

#کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانیا :-
ئەم کۆمەلەیە دامەزراوەیەکی خۆبەخشیە ، تاکە کۆمەلەی فەرمی و یاسایە لە هەێمی کوردستان کە پەیوەندی بە دەولاتی ئەلمانیاوە هەیە.

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان - ئەلمانی :-مۆلەتی فەرمی لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کودرستان وەرگرتووە لە سالی ۲٠۱٥ ، وا تۆمار کراوە لە ئەوروپا و UN .

پێناسەی کۆمەڵە :- بریتیە لە دەمەزراوەیەکی فەرمی و ناسیاسی، بێ لایەن کار دەکات بۆ پتەو کردنی پەیوەندیەکانی گەلی کوردستان لە گەل گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە زۆربەی بوارە جیاجیاکاندا .

ئامانجی کۆمەڵە :-
۱ـ كار دەكات بۆ پتەو كردن و دروست كردنی پەیوەندی نێوان هەر دوو نەتەوە و گەلانی كوردستان و ئەلمانیا-ئەوروپا لە سەر ئاستی کلتوری و رۆشنبیری و زانستی و کۆمەلایەتی و تەندروستی .
۲ـ ناساندنی ناسنامەی میللەتی کورد و دۆزی رەوای نەتەوەکەمان بە گەلانی ئەلمانیا-ئەوروپا .
۳ـ بنیادنان و بەهێز کردنی پەیوەندیەکی باش و چالاك لە گەل دامەزراوەیەکانی ئەلمانیا-ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپادا .
٤ـ هاوکاری کردن و پشتگیری کردنی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کار و چالاکی مەدەنی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی لە ئەوروپا .
٥ـ هاوکاری و کارئاسانی کوردستانیەنی نیشتەجی ئەوروپا .
٦ـ زەمینە خۆش دەکەین بۆ ئەو دامەزراوە ئەوروپانەنی کە ئارەزوو دەکەن سەردانی کوردستان بکەن بۆ کاری مەدەنی و رۆشنبیری و کۆمەلایەتی و ئاشنا بوون بە سروشتی هەرێمی کوردستان ، ئێمە هاوکاری و کار ئاسانی پشتگیریان پێشکەش دەکەین بۆ کار و پرۆژەکانیان .
٧- پەیوەندی دروست کردن و کار دەکەین لە گەل دامەزراوە بیانیاکان لە هەرێمی کوردستان .
۸- ئەنجام دانی کار و چالاکی لە هەرێمی کوردستان و ئەوروپادا لە بوارە جیا جیاکاندا .
۹- هۆشیار کردنەوە وە پەرەپێدان بە تواناکانی ئافرەتان و گەنجان .

‎لە هەولێری پایتەختی هەریمی کوردستان ....‎لە مەڕاسیمێكی شایستەدا یادی(10)  ساڵەی  دامەزراندنی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان...
26/05/2025

‎لە هەولێری پایتەختی هەریمی کوردستان ....
‎لە مەڕاسیمێكی شایستەدا یادی(10) ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵەی دۆستایەتی كوردستان ئە ڵمانیا كرایەوە...

‎یەك شەممە ڕێكەوتی 25/5/2025
‎بە ئامادەبوون بەڕێز(ئومێد خۆشناو ) پارێزگاری هەولێر ژمارەیەكی بەرچاو لە قونسوڵ ونێردەی ووڵاتان و بەڕێزان لە بریكار و بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری و ئەنجومەنی باڵای خانمان و بەڕێوەبەری گشتی توندی تیژی ئافرەتان و سەرۆكی یەكێتی نووسەران و بەڕێزان لە بەرپرسانی حكومەت و ئەكادیمی و ڕۆشنبران دەستەی سەرۆكایەتی و پەیمانگە حكومی ناحكومی یەكان و لەگەڵ كۆمەڵێك مێوانی زۆر ئەزیزو بەڕێز ، مەڕاسیمێكی تایبەت بە یادی دامەزراندنی كۆمەڵەكەودەستپێشخەری (پڕۆژەی خزمەتگوزاری كۆمەڵەكەمان ) بەڕێوەچوو ...

‎سەرەتا ووتاری بەخێر هاتن سوپاس كردن و پیرۆزبایی لە لایەن سەرۆكی كۆمەڵە بەڕێز(دكتۆر هێمن ) پێش كەش كرا ..پاشان ووتاری بەڕێز (ئومێد خۆشناو ) پێش كەش كرا ، لەووتارە كان وێڕای پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزارندنی لە كۆمەڵە كە سەرنج خرایە سەر كارەكانی كۆمەڵەو كەوەك پردێكی پەیوەندی لە نێوان كوردستان و ئەڵمانیا كاردەكەن بۆ سوودی هەردوولاوەك پردێكی پتەوە لەڕووی كەلتوری وڕۆشنبیری و زانستی كۆمەڵایەتی و تەندروستی ..
‎وەكاركردن لەسەر ناساندن و ناسنامەی دۆزی ڕەوای نەتەوەی كورد بەگەلانی ئەڵمانیاو ئەوروپا

‎بڕگەی دووەم فیجەررێك لەسەر كۆمەڵەكەوكاروچاڵاكی یەكانی كۆمەڵەكە نمایش كرا، كە تەنها لە ماوەی ساڵێك نزیكەی 50 چاڵاكی جۆراو جۆر لە هەموو بورەكانی پە یوەست بە كێشە و گرفتەكانی كۆمەڵگای كوردی .
‎دواتر كومەله پروژەى راويژكارى خزمەتگوزارى خوى راگەياند كه چەندين بوار له خوى دەگرى وەكو بوارى كاروبارى خيزان ، بەرزكردنەوەى ئاستى پەروەرده وفيركردن ، كوچكردن ، تەندروستى ، گەشەپيدانى مرويى ، ژينگه … هتا له م پروژەیه راويژ به شيوەیەكى خوبەخش پيشكەش تاك وخيزان دەكرى ، ئامانجى ئەم پروژەيه خزمەتكردنى كومەلگەی ،
‎دواتر پێشکەش کردنی پارچەك میوزێکی تایبەت .
‎ گرتنی وێنەیەكی یادگاری.

کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا  دەستی کرد بە ئەنجام دانی پرۆژەیەکی گرینگ و پێویستە ، پرۆژەکە بریتیە لە پێشکەش کرد...
08/05/2025

کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا دەستی کرد بە ئەنجام دانی پرۆژەیەکی گرینگ و پێویستە ، پرۆژەکە بریتیە لە پێشکەش کردنی زنجیرە سمینارێك لە ژێر ناونیشانی ( فریاگوزاری سەرەتایی تەندروستی جەستەیی و دەرونی بۆ کارمەندانی وەزارەت و دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان )

لە دەستپێکی سمینارەکەمان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەرێوەچوو ، كه تيايدا باسى فرياگوزارى سه رەتايى به شێوەی پراكتيكى خرايه روو بۆ هەموو رووداوە نەخوازراوەکان بۆ کارمەندەکانی ناو وەزارەت .

ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی 6 / 5 / 2025 کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا ، لەم کۆبونەوەی...
06/05/2025

ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی 6 / 5 / 2025 کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا ، لەم کۆبونەوەیەدا باسی چەند بابەتێك کرا وەکو ئامادەکاری بۆ رێورەسمی یادی دە سالەی دامەزراندنی کۆمەلە ، هەروەها باسی چۆنیەتی درێژە پێدان بە کار وچالاکیەکانی کۆمەلە کرا ، وتیشك خرایە سەرمیکانزمی هەنگاونان بۆ ئەنجامدانی چەندین کار و چالاکی جۆرا وجۆر بە هەماهەنگی و هاوبەشی لە گەل دام ودەزگاکانی حکومی و ناحکومی .

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا ،سەردانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانی کردلەسەردانەکەدا لەلایەن بەرێز ( حاکم ئ...
01/05/2025

کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا ،سەردانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانی کرد
لەسەردانەکەدا لەلایەن بەرێز ( حاکم ئازاد حەمەدەمین ) نەقیبی رۆژنامەنووسانی کوردستان پێشوازی کرا لە ستافی کۆمەڵەکە ،وخۆشحالیان دەربری بۆ ئەو دیدارە.
لەلایەن (د. هێمن عومەر ) سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەڵمانیا، باسی لە دروست بوونی کۆمەڵەکە و کاروپڕۆژەکانی کەلەماوەی ڕابردوو ئەنجامدراون کرد، وە باسی گۆڤاری KDF کرد، گۆڤارەکە لە لایەن کۆمەلەوە دەردەچێت .
لەدیدارەکەدا باس لە ڕەوشی ئێستای رۆژنامەنووسان کرا ،وە تاوتوێی هەماهەنگی و بەیەکەوە کار کردن کرا بۆ خزمەتکردنی کۆمەلگە بە گشتی و رۆژنامەنووسی بەتایبەت .

بەرپرسی چالاکیەکان
2025 / 5 / 1

بەردەوام بوون لە کار وچالاکی و سمینار و پانێل و خ*ل .ئەمڕۆ، چوارشەممە رێکەوتی 30-4-2025، کاتژمێر: 10:00ی  بەیانی، بەئاما...
30/04/2025

بەردەوام بوون لە کار وچالاکی و سمینار و پانێل و خ*ل .

ئەمڕۆ، چوارشەممە رێکەوتی 30-4-2025، کاتژمێر: 10:00ی بەیانی، بەئامادەبوونی سەرۆکی کۆمەلە ( د. هێمن عمر محمد ) هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان(پ.ی. د. هیوا مجید خەلیل)، و بەڕێز (پ. ی. د. ٲمین ف*ج شەریف) سەرۆکی سەنتەری سیاسیی وستڕاتیژی، وە هەریەک لەبەڕێزان مامۆستایانی ڕاهێنەر و ڕێکخەران و قوتابیانی بەشداربوو، مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی بەشداریکردن و سوپاس وپێزانین بۆ بەشداربووان لە(خ*لی پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیان بۆ بەدەست هێنانی هەلی کار)بەڕێوەچوو، کە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەهەماهەنگی لەنێوان کۆمەلەی دۆستایەتی کوردستان ـ ئەلمانیا وە سەنتەری سیاسی وستڕاتیژی ڕێکخرابوو.
شایەنی باسە، سەرەتای مەراسیمەکە بە خ*لەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان دەستی پێکرد، ئینجا وتاری بەخێرهێنان لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ پێشکەش کرا، کەتێیدا، گرنگی و زەروورەتی ڕێکخستنی ئەم جۆرە خ*لانەی دوپاتکردەوە، دواتر ووتاری کۆمەڵە پێشکەش کرا، ئینجا دەستکرا بە بەخشینی سوپاس و پێزانین بە مامۆستایانی ڕاهێنەر و ڕێکخەرانی خ*لەکە، دواتریش بڕوانامەی بەشداریکردن و سوپاس و پێزانین بەخشرا بەقوتابیانی ئازیزی بەشدار بوو لەخ*لی ناوبراو.

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdistan - Germany Friendship of Association - KGFA:

Share