
23/02/2025
هاوسۆزیەک و وەفایەک بۆ ژنێکی قارەمانی کۆیە
نعیمە خان دوای ٤٨ ساڵ خزمەتی کەرتی تەندروستی خانە نشین بوو .
زۆرێک لە کور و کچەکانی کۆیە لە سەر دەستی ئەو لە دایک بوون .
شێرە ژنێک بوە دایک و باوکی منداڵەکانی بە فەزلی خودای گەورە .
٤٨ ساڵی تەمەنی لە خزمەت کردنی کەرتی تەندروستی لە کۆیە بە سەر برد لە هەموو بەشەکانی نەخۆشخانە خزمەتی کردوە .
زیاتر وتن لەسەر چاکی کەسانێک زۆر جار دەبێتە بە چاو دادانەوە .
خودا پاداشتی خێرت بداتەوە خوای گەورە لەش ساغ و تەندروست باشت بکات ، انشااللە خودای گەرە باشیت دێنێتەوە ڕێگات .
مرۆڤ بوون پێویستی بە سەروەت و سامان نیە .