ڕێگای رە سمی بۆ ئە وروپا بەگرنتی

ڕێگای رە سمی بۆ ئە وروپا بەگرنتی پرکردنەوەی فۆڕمی ئە مریکاو کەنادا بەگرنتی

ئە م پە ڕە یە تایبەتە بە ئاسانکاری کردن لە پڕگرنەوەی فۆڕمی هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکاو کەنەداو بەڕازیل کە لە لایەن وڵاتانی ناوبراوەوە داوا بکرێ

۸. ڤیزای خوێندن (Student Visa)ڕێگایەکی دیکە بۆ هەموو ئەوکەسانەی بە مەبەستی خوێندن ڕوودەکەنە ئەمەریکا چی لەڕێگای خەرجی خۆ...
01/22/2016

۸. ڤیزای خوێندن (Student Visa)
ڕێگایەکی دیکە بۆ هەموو ئەوکەسانەی بە مەبەستی خوێندن ڕوودەکەنە ئەمەریکا چی لەڕێگای خەرجی خۆیانبێت یان لە ڕێگەی حکومەتەوە (تواناسازی) بێت، ئەم جۆرەکەسانە دوای تەواوکردنی خوێندن دەبێت بگەڕێنەوە بۆ کوردستان، تاکە چانسێک لەبەردەم مانەوەیان لەم وڵاتەدا دەبێت ئەوکەسە بۆماوەی سێ ساڵ لەبوارێکی ئینسانی یان خێرخوازی کە تایبەت بێت بە ئیخساسەکەی خۆی کاربکات بەخۆبەخشانە واتە بە (Volunteer) پاشان دەبێت کەسەکە پارێزەربگرێت و ئەو لایەنەش پشتگیری بکات کەبۆماوەی سێ ساڵ بە خۆبەخش کاری لەگەڵدا کردون، بەڵام (هێشتا کەسەکە گرەنتی وەرگرتنی مانەوەی هەمیشەی نیە).

۷. ڕێگەی نەتەوە یەکگرتوەکان (UN)ئەم پرۆسەیە باشترین و شیاوترین ڕێگایە بۆ ئەوکەسانەی کە لەئێستادا سەفەردەکەن، ڕێگایەکی تە...
01/22/2016

۷. ڕێگەی نەتەوە یەکگرتوەکان (UN)
ئەم پرۆسەیە باشترین و شیاوترین ڕێگایە بۆ ئەوکەسانەی کە لەئێستادا سەفەردەکەن، ڕێگایەکی تەواو یاسای و بێ کێشەیە، سەرەتا کەسەکە دەچێت لە ئۆفیسی پەنابەران سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا خۆی تەسلیم دەکات و داوای مافی پەنابەری دەکات، دوای قبوڵکردنی دۆسیەی کەسەکە لە یوئێن ئەگەر کەسەکە ئەمەریکا داوابکات، ئەوا بەڕەسمی دەگاتە ئەمەریکاو هەموو مافێکی پەنابەری و مانەوەی هەمیشەی پێدەدرێت بەڵام دەبێت کەسەکە کێشەیەکی سیاسی یان کۆمەڵایەتی یان دینی هەبێت، بەومەرجەی کەیسەکە ئەوە بسەلمێنێت کە بە فیعلی مەترسی لەسەر ژیانی ئەو کەسە هەیە،

٦. سەفەر لە ڕێگەی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتیەوە، ناسراو بە (IOM)ئەم جۆرەی سەفەرکردنیش بۆ ئەمەریکا نزیکە لە خاڵی چوارە...
01/22/2016

٦. سەفەر لە ڕێگەی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتیەوە، ناسراو بە (IOM)
ئەم جۆرەی سەفەرکردنیش بۆ ئەمەریکا نزیکە لە خاڵی چوارەمەوە، بەڵام بۆ ئەوکەسانەیە کە لەگەڵ سەنتەرو ناوەندو ڕێکخراوە ناحکومیەکان(NGO)کان، کاریان کردبێت یاخود لەگەڵ (هەندێک) لە کۆمپانیا وەبەرهێنە بەناوبانگەکانی ئەمریکا.
ئەم کەسانەش دەتوانن هەر لە کوردستانەوە تەقدیمی وەرگرتنی ڤیزا بکەن بۆ ئەمریکا، بەڵام جیاوازی ئەوەیە لەگەڵ خاڵی چوارەمدا کە ئەم کەسانە سەرەتا ئیقامەی کاتیان پێ دەدرێت (I-94) دوای ساڵێک مانەوە لە ئەمریکا پاشان ئیقامەی هەمیشەییان پێ دەدرێت، واتە (Green Card)،

٥. ڤیزای تایبەت (Special Visa)ئەم جۆرەی سەفەر کردن کە بە ڤیزای تایبەت ناسراوەبە Special Immigrant Visa - S.I.V تایبەتە ب...
01/22/2016

٥. ڤیزای تایبەت (Special Visa)
ئەم جۆرەی سەفەر کردن کە بە ڤیزای تایبەت ناسراوەبە Special Immigrant Visa - S.I.V تایبەتە بەو کەسانەی کە ماوەی ۳ ساڵ لەگەڵ هێزە سەربازیەکان و ناوەندە حکومیەکان لەدەرەوەی ئەمەریکا کاریان کردبێت، دیارە زۆربەی ئەو کەسانەش لە عێراق و کوردستان کاری وەرگێڕیان کردوە لە بنکە سەربازیەکان و هەروەها لە باڵوێزخانەو قونسوڵەکانی ئەمەریکا، بۆیە ئەم کەسانە هەر لە کوردستانەوە مافی ئەوەیان هەیە کە فۆڕمی داواکاری سەفەرو مافی پەنابەری ئەمریکا پڕبکەنەوە و دوای ئەوەش کەسەفەر دەکەن لە ئەمریکا هەموو مافێکیان بۆ دابین دەکرێت.

٤. ڤیزای گەشتیاری (Travel Visa)یەکێکیتر لەڕێگاکانی سەفەرکردن بۆ ئەمەریکا وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاریە، بەم جۆرە ڤیزایە دەتوا...
01/22/2016

٤. ڤیزای گەشتیاری (Travel Visa)
یەکێکیتر لەڕێگاکانی سەفەرکردن بۆ ئەمەریکا وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاریە، بەم جۆرە ڤیزایە دەتوانیت بۆ ماوەی ساڵێک لە ئەمەریکادا بمێنیتەوە، تەنانەت دەتوانیت لەو ساڵەدا چەندجارێک سەفەری دەرەوەی ئەمریکا بکەیت و بێیتەوە بۆ ناو ئەمریکا بەڵام دوای بەسەرچونی ڤیزاکەت دەبێت ئەمریکا جێبێڵیت، مەگەر لەیەک حاڵەتا نەبێت کێشەیەکی سیاسی یان کۆمەڵایەتیت هەبێت و نەتوانی بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتی خۆت، ئەویش لەڕێگای گرتنی پارێزەرێکەوە ئەوکارە دەکرێت و دەبێت بەڵگەی سەلماندنی ئەو مەترسیەت لەبەردەستدابێت. پاشان پارێزەر دەتوانێت گرین کارتت بۆ وەدەست بهێنێت.

۳. ڕێگەی بەخت، یانسیب (Lottery)ڕێگەیەکی زۆر باش و چانسێکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی کەدەیانەوێت سەفەربکەن بۆ ئەم ووڵاتە ئەویش ...
01/22/2016

۳. ڕێگەی بەخت، یانسیب (Lottery)
ڕێگەیەکی زۆر باش و چانسێکی گرنگ بۆ ئەو کەسانەی کەدەیانەوێت سەفەربکەن بۆ ئەم ووڵاتە ئەویش ڕێگای بەختە واتە یانسیب کە ئەمەریکا تاکە وڵاتی سەر ئەم زەمینەیە ئەو چانسەی بەو کەسانەداوە کە خواستی گەیشتن بەم وڵاتەیان هەیە، ساڵانە لەڕێگەی ئەم پرۆسەیەوە (50,000) پەنجا هەزارکەس لەسەرانسەری دونیاوە دێنە خاکی ئەمریکاوە بەهەموو مافێکەوە، ئەم پرۆسەیە ئەگەر هەرکەسێک چانسی وەرگرتنی هەبێت باشترین ڕێگای گەیشتنە بەم وڵاتە، یەکەم ڕۆژ گەیشتن بە ئەمریکا کارتی مانەوەی هەمیشەی (Green Card) بەو کەسە دەدرێت، لەگەڵ هەموو مافە سەرەتای و گشتیەکانی دیکە.
ئەم پرۆسەیە هەموو ساڵێک لەسەرەتای مانگی ئۆکتۆبەرەوە تا سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر واتە یەک مانگ هەموو کەسێک مافی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداری یانسیبەکەی هەیە بەو مەرجەی تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر نەبێت، پاشان لە مانگی مەی ساڵی دواتر ئەوناوانەی کە بەخت یاوەریان دەبێت لە ڕێگەی ناردنی ئیمەیڵێکەوە ئاگادار دەکرێنەوەو لەهەمان ساڵدا دوای پرۆسەی چاوپێکەوتن و پشکنینی پزیشکی سەفەردەکەن بۆ ئەمەریکا.

۲. هێنانی ئەندامانی خێزان (Sponsor Family For a Green Card)هەر کەسێک لە ئەمریکا بژی مافی ئەوەی هەیە کەسی یەکەمی خێزانەکە...
01/22/2016

۲. هێنانی ئەندامانی خێزان (Sponsor Family For a Green Card)
هەر کەسێک لە ئەمریکا بژی مافی ئەوەی هەیە کەسی یەکەمی خێزانەکەی (دایک، باوک، خوشک، برا) داوەتکات بۆ ئەمریکاو مافی مانەوەی هەمیشەییان بۆ وەربگرێت، بەڵام جیاوازی هەیە لە نێوان داوەتکردنی دایک و باوک لەگەڵ خوشک و برادا، بۆ داوەتکردنی دایک و باوک پرۆسەکە زۆر ئاسانترە، ئەگەر کەسەکە مافی مانەوەی هەمیشەی هەبێت (Green Card) تەنانەت ئەگەر کاتیش بێت واتە (I-94) دەتوانێت داوەتنامە بۆ دایک و باوکی بکات بەبێ دروست بونی هیچ بەربەستێک، بەڵام بۆ داوەتکردنی خوشک وبرا زۆر ئەستەمترەو دەبێت کەسەکە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمەریکی بێت، ئینجاش زۆرجار داواکاریەکە لەلایەن فەرمانگەی کۆچبەرانەوە ڕەت دەکرێتەوە، بەڵام ئەگەر ئەوپرۆسەیە سەری نەگرت لەیەک حاڵەتدا کەسەکە دەتوانێت ئەو کارە بۆ خوشکوبرا بکات، داوای ڤیزای گەشتیاریان بۆ بکات، ئەویش زیاتر ئەو حاڵەتانە قبوڵ دەکرێن کە خوشک یان برای کەسەکە هاوسەرگیری کردبێت، ئەوکات کە کەسەکە گەیشتە ئەمەریکا بە یەک مەرج دەتوانێت نەگەڕێتەوەو مافی مانەوەی هەمیشەی پێ دەدرێت کە بە گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی مەترسی لەسەر ژیانی هەبێت، یان هەر عوزرێکی دیکە کە باوەڕ بە پارێزەرێک بێنێت تا بتوانێت ئیقامەی هەمیشەی بۆ وەربگرێت، یاخود ئەگەر کەسەکە پێشتر دایک وباوکی هێنابێت بۆ ئەمریکا، ئەوان ئاسانتر دەتوانن مناڵەکانی دیکەیان داوەتکەن و دواتر مافی مانەوەی هەمیشەییان پێدەدرێت

گەیشتن بە ئەمریکا بە ۱. ڕێگەی هاوسەرگیری (Marriage)هەر کوڕو کچێکی کوردی دانیشتوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەتوانن ...
01/22/2016

گەیشتن بە ئەمریکا بە
۱. ڕێگەی هاوسەرگیری (Marriage)
هەر کوڕو کچێکی کوردی دانیشتوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دەتوانن لە ڕێگەی زەواجەوە هاوسەرەکانیان بێنن بۆ ئەمەریکا، دواتر جارێکیتر لێرە لە دادگا گرێبەستی نوێی هاوسەرگیری دەردەهێننەوە، پاشان ئەوکەسەی کە گەیشتۆتە ئێرە بەهۆی ئەوکەسەی کە زەواجی لەگەڵ کردوەو لێرەوە معامەلەی یاسای بۆ کردوە هەموو مافێکی ئەم وڵاتە شمولی دەکات.
ئەوەی لەم خاڵەدا گرنگە قسەی لەسەر بکەین کاتی گەیشتنی ئەوکەسەیە بۆ ئێرە، ئەوەش لەسەر ئەوکەسە دەمێنێتەوە کە لێرەوە معامەلەکەی بۆ کردوە، ئەگەر ئەوکەسە مافی مانەوەی هەمیشەی هەبێت لە ئەمریکادا، واتە کارتی سەوزی هەبێت (Green Card) ئەوا کاتەکەی زۆر دەخایەنێت لە نێوان ساڵ و نیوێک بۆ دووساڵ، هەندێکجار زیاتریش، بەڵام ئەگەر کەسەکە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکی بێت (Citizen Ship) لە ماوەی شەش مانگ بۆ حەوت مانگ ئەوکەسە دەگاتە ئەمریکا.

Address

America
New York, NY
11207

Opening Hours

Monday 5pm - 11:15am
Tuesday 5pm - 11:15am
Wednesday 5pm - 11:15am
Thursday 5pm - 11:15am
Saturday 5pm - 11:15am
Sunday 5pm - 11:15am

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێگای رە سمی بۆ ئە وروپا بەگرنتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category