29/10/2026
دوا واده دیاری كرا
ئاگادارییه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ حه‌جی ساڵی 2027 ده‌رچووه و تاوه‌كوو ئێستا مامه‌ڵه‌یان ته‌واو نه‌كردووه پێویسته تاوه‌كوو رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 5/11/2026 سه‌ردانی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆیه‌كان بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌ینێت دوای ئه‌و واده‌یه به هیچ شێوه‌یه‌ك واده درێژ ناكرێته‌وه و هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت ئه‌وا یه‌ده‌گ له شوێنیان داده‌نرێت.
له كۆتایی راگه‌یندراوه‌كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه داوا له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه تاوه‌كوو ئه‌و واده‌یه سه‌ردان بكه‌ن ومامه‌ڵه‌كانیان ته‌واو بكه‌ن چونكه دوای ئه‌وه‌ی مافی حه‌جكردنیان نامێنێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه
29/10/2026
iraq sulaymaniyah مینا کۆمپانیا حرمین foryoupageシ foryoupagereels foryourpage everyonefollowers evreyone everyoneactive